نەوت کەمترین نرخی لە سێ مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد

نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێژەی زیاتر لە 2% دابەزی بەهۆی ڕاپۆرتە میدیاییەکان سەبارەت بە گومان لە کاریگەریی ڤاکسینەکانی دژە COVID-19 بۆ ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن.

سەرۆکی کۆمپانیای دەرمانی مۆدێرنا بۆ ڕۆژنامەی Financial Timesـی ڕاگەیاند، پێیانوانییە ڤاکسینەکەیان دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کاریگەربێت وەک چۆن پێشتر بۆ گۆڕاوی دەلتا کاریگەربووە.

هەردوو جۆری نەوتی خاوی برێنت و خاوی تەکساس زیاتر لە دۆلارێک لە نرخەکانیان لەدەست دا، نرخی نەوتی خاوی برێنت 1.82 دۆلار و ڕێژەی 2.5% دابەزی و گەیشتە 71.62 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس 1.61 دۆلار و ڕێژەی 2.3% دابەزی و نرخەکەی بوو بە 68.34 دۆلار.

ڕۆژی هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزیکەی 12% دابەزی و هۆکارەکەشی بۆ ترسی وڵاتانی جیهان لە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و ڕیکكارەکانی پەیوەست بە داخستنی گەشتە ئاسمانییەکان لەلایەن وڵاتانەوە دەگەڕێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەك كابولی هەژاند

بابەتی دواتر

كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم 16 كورسی بەدەستهێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share