بڵاوبوونەوەی پۆستەرێک لەبارەی حیجابەوە لە فەڕەنسا کاردانەوەی لێکەوتەوە

دامەزراوەیەکی سەربە “شورای ئەوروپا” چەند پۆستەرێکی لەبارەی ماف و جیاوازییەکانەوە بڵاوکردووەتەوە و چەند پۆستەرێکی لەبارەی حیجابەوە کاردانەوەی فەڕەنسییەکانی لێکەوتەوە.

لە یەکێک لە پۆستەرەکاندا، کە وێنەیەکە لایەکی ژنێکی بێ حیجابە و لایەکەی دیکەی ژنێکی حیجاب بۆشە کاردانەوەی فەڕەنسییەکانی لێکەوتەوە، وەک وەزیری لاوانی فەڕەنسا وتوویەتی، پۆستەرەکە بۆ ئەو شۆک بووە.

سارا حایری، وەزیری لاوانی فەڕەنسا لەبارەی پۆستەرەکەوە ڕایگەیاندووە، ” توشی شۆک بووم کە پۆستەرێکم بینووە لایەکی ژنێکە قژی دیارە و لایەکەی دیکەی ژنێکی حیجابە، بەراوردکردن و هاوتاکردنی ئەو پرسە دژی بنەماکانی فەڕەنسای سیکۆلارە”.

پۆستەرەکە لەسەری نوسراوە، “جوانی لە جیاوازیدایە و حیجابیش ئازادییە”.

دامەزراوەکەی سەربە “شورای ئەوروپا” ئاشکرایکردووە، کە پۆستەرەکەی سڕیوەتەوە و هەوڵیش دەدەن وردتربن لە گەیاندی پەیامی “ماف و جیاوازییەکاندا”.

“شورای ئەوروپا” یەکێکە لە کۆنترین دامەزراوە سیاسییەکانی ئەوروپا و ئامانجی جێگرکردنی مافی مرۆڤ و دیموکراسی و حکومەتی یاساییە، چالاکییەکانی لەچێوەی سیاسەتەکانی یەکێتی ئەوروپادایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی شارەزایان دەربارەی شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەفتەی داهاتوو دەردەچێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك كە لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی ڕێكخراوەكەیانەوە ئامادەكراوە و سەردانی چین-یان كردووە، بەئەگەرێكی زۆرەوە هەفتەی…
Total
0
Share