مێسی حه‌وته‌م باڵۆندۆری به‌ده‌ستهێنا

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، له‌ شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، ڕێوڕه‌سمی دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌کانی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ئه‌نجامدرا، لیۆ مێسی خه‌ڵاتی باڵۆندۆری به‌ده‌ستهێنا.

گۆڤاری فرانس فوتباڵی فه‌ره‌نسی وه‌ک پیشه‌یه‌کی ساڵانه‌‌ خه‌ڵاتی باشترینه‌کانی جیهانی بۆ بواری تۆپی پێ دابه‌شکرد، لیۆ مێسی ئه‌فسانه‌ی زیندووی ئه‌رجه‌نتین بۆ جاری حه‌وته‌م له‌ مێژوویدا خه‌ڵاتی باڵۆندۆری پێبه‌خشرا، که‌ زۆرترین خه‌ڵاته‌ تاوه‌کو ئێستا یاریزانێک له‌ بواره‌که‌دا به‌ده‌ستیهێنابێت.

هه‌روه‌ها دوو خه‌ڵاتی نوێ دابه‌شکران، که‌ بریتیبوون له‌ خه‌ڵاتی باشترین هێرشبه‌ر و باشترین یانه‌.

خه‌ڵاتی باشترین هێرشبه‌ر به‌خشرا به‌ ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی پۆڵه‌ندیی هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن، خه‌ڵاتی باشترین یانه‌ش به‌خشرا به‌ یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، که‌ وه‌رزی ڕابردوو ناسناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێنابوو.

ئه‌نجامی خه‌لاته‌کانی فرانس فوتباڵ به‌م جۆره‌ بوون:

خه‌ڵاتی کۆپا (باشترین یاریزانی لاو): پێدری (به‌رشلۆنه‌)

باشترین هێرشبه‌ری گۆڵکار (کوڕان): ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (پۆڵه‌ندا – بایرن میونشن)

خه‌ڵاتی لیڤ یاشین (باشترین گۆڵپارێز): جیانلویجی دۆناروما (ئیتاڵیا – پاریس سان جێرمان)

خه‌ڵاتی باڵۆندۆر (کچان): ئەلێكسیا پوتیلاس (ئیسپانیا – به‌رشلۆنه‌)

خه‌ڵاتی باڵۆندۆر (کوڕان): لیۆ مێسی (ئه‌رجه‌نتین – پاریس سان جێرمان)

خه‌ڵاتی باشترین یانه‌: چێڵسی

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. داعش هێرشێكی دیكەی بۆسەر هێزەكانی پێشمەرگە ئەنجامدا

بابەتی دواتر

درۆنەکانی هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی لە عێراق دروستکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share