ڕاوێژكارەكەی لاپۆرتا چەند نهێنییەك ئاشكرادەكات

ئیدارەی بەرشلۆنە بەنیازی هێشتنەوەی دێمبلییە و هەوڵیش بۆ ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ هالاند دەدات.

ماسیب ڕاوێژكاری لاپۆرتای سەرۆكی بەرشلۆنە جەختی كردەوە لەوەی ئەوان دەیانەوێت چاڤی بۆ ماوەیەكی زۆر لە یانەكە بهێڵنەوە و پێشیانوایە وەك گواردیۆلا و كرۆیڤ سەركەوتوو دەبێت.

پوختەی قسەكانی (ماسیب) ڕاوێژكاری لاپۆرتای سەرۆكی بەرشلۆنە

– دێمبلی یاریزانێكی گرنگەو چاڤی بە باشی سودی لێوەردەگرێت، هیچ شتێك لەسەر داهاتووی نییە

– هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ گەڕانەوەی میسی، بەڵام هیچ شتێكیش مەحاڵ نییە

– باشترە هالاند و مباپی بەیەكەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە نەكەن، بەڵام دەبێت بزانین كە كۆبونەوەی ئەستێرەكانیش نابێتە هۆی هێنانی نازناو

– بەرشەلۆنە هەمیشە دەبێت هەوڵ بۆ باشترینەكان بدات، هالاندیش یەكێكە لە باشترین یاریزانەكان، بەو دۆخە مادییەی تێیكەوتوین، هێشتا هەوڵی كڕینی یاریزانی نوێ دەدەین

– بۆ كڕینی یاریزانی نوێ پێویستە چەند یاریزانێكی تیپەكەی ئێستامان بڕۆن

– چاڤی كت و مت لە گواردیۆلا و كرۆیڤ دەچێت

– كاری سێ ساڵمان بە سێ مانگ ئەنجامدا

– بردنەوەی كلاسیكۆ زۆر گرنگ بوو، بەتایبەت لەبەرئەوەی ڕیاڵ یارییەكی بەهێزی لە پاریس بردبووەوە

– پلانی ئەوە هەیە چاڤی بۆ ماوەیەكی زۆر لە یانەكە بهێڵینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share