پێنج باشترین لێدەرانی پەناڵتی بە درێژایی مێژووی تۆپی پێ

 

سەرەڕای ئەوەی هاندەران پێیان وایە پڕۆسەیەکی ئاسانە، بەڵام ئاڕاستەکردنی پەناڵتی بە شێوەیەکی پراکتیکی زەحمەتە بۆ یاریزانان و تەنانەت گۆڵپارێزانیش.

یاریزانانی سەردەمی نوێی تۆپی پێ چەندین تەکنیکی جیاواز و ناوازە بەکاردەهێنن بۆ خەڵەتاندنی گۆڵپارێزان، لە بەرانبەردا ئاستی جەستەیی و خوێندنەوە و سەرنجدانی گۆڵپارێزان وزەیەکی زۆریان بەگەڕدەخات تەنها بۆ ڕەتکردنەوەی لێدانێک.

لێدەرانی پەناڵتی لە ئەگەری لەدەستداندا دووچاری بێزاری و خەمۆکی دەبن و بە پێچەوانەوە ورەیان بەرزدەبێتەوە، هەمان هاوکێشە بەسەر گۆڵپارێزانیشدا جێبەجێدەبێت.

پەناڵتی لە جیهانی تۆپی پێدا بووەتە جەنگی سەرنجدان و ژیریی یاریزانان بەرانبەر گۆڵپارێزان، بۆیە هەمیشە یانەکان کەسێک یاخود یاریزانێک بۆ ئەم مەبەستە ڕادەسپێرن، کە لەوانەی دیکە ژیری و هێزی لێدانی باشتر و بەهێزترە.

پرسیاری زۆرینەی هاندەران ئەوەیە: ئایا لەم سەردەمە و سەردەمەکانی ڕابردوودا کام یاریزانانە لە لێدانی پەناڵتیدا باشترین و سەرکەوتووترین بوون، داتا و ئامارەکان وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەنەوە و بەم شێوەیە پۆلینی پێنج باشترین لێدەری پەناڵتییەکان دەکەن بە درێژایی مێژووی کۆن و نوێی تۆپی پێ:

 

  1. زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ: زەبەلاحە سویدییەکە لە سەرجەم ئەو یانانەی یاری بۆکردوون هاوشانی هەڵبژاردەی سوید 97 لێدانی پەناڵتی ئاڕاستەکردووە و 83 گۆڵی تۆمارکردووە، مەحاڵە یاریزانێک بوونی هەبێت بە ئامادەبوونی زڵاتان پەناڵتی ئاڕاستەبکات.

٤. فرانچیسکۆ تۆتی: شازادەی ڕۆما لە ژیانی وەرزشییدا 307 گۆڵی تۆمارکردووە، ئاستی هونەری یاریزانە ئیتاڵییەکە تەنها لە یاریکردندا نەبووە، بەڵکو ژیرییەکەی ڕێگەی پێداوە لێدەری پەناڵتییەکان بێت، 105 پەناڵتی ئاڕاستەکردووە و 86 گۆڵی تۆمارکردووە، خاوەنی ڕیکۆردی مێژووییە لە لێدانی پەناڵتی لە خولی ئیتاڵیا (71 پەناڵتی لە کالچیۆ ئاڕاستەکردووە).

٣. گایزکا مێندێتا: یەکێکبوو لە ئەفسانەکانی ئیسپانیا و یانەی ڤالێنسیا، لەکۆی 37 لێدان 34 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەم یاریزانە بە لێدانە خێرا و ناوازەکانی ناسرابوو لە جێبەجێکردنی پەناڵتییەکاندا.

٢. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگال و یانەی یوڤانتۆس، یەکێکە لە باشترینەکان بۆ ئاڕاستەکردنی پەناڵتی، تاوەکو ئێستا 154 پەناڵتی بەدرێسی سەرجەم یانەکان و هەڵبژاردەی پۆرتوگالەوە ئاڕاستەکردووە، 129 گۆڵی تۆمارکردووە و 25 پەناڵتیشی لەدەستداوە.

  • مات لی تیزیەر: یاریزانە ئینگلیزییەکە بە پادشای ئاڕاستەکردنی پەناڵتی ئەژماردەکرێت، لە ژیانی وەرزشییدا 161 گۆڵی تۆمارکردووە و 100 گۆڵی بەدرێسی یانەی ساوزامپتنەوە بووە، لە لێدانی پەناڵتیدا هاوتای نەبووە و ڕێژەی لەدەستدانی سفر بووە، کۆی گشتی 48 پەناڵتی ئاڕاستەکردووە و 47 گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەشقی جەستەیی.. چوار هۆکار وا دەکەن بەکارهێنانی کێشی سوک لە قورس باشتربێت

ماڵپەڕی (generationiron)ی تایبەت بە وەرزشی لەشجوانی، ڕاپۆرتێک لەبارەی بەکارهێنانی قورسایی لە ڕاهێنانە جەستەییەکان بڵاودەکاتەوە و دەریدەخات بەکارهێنانی کێشی…
Total
0
Share