بارنێت.. ئیمپراتۆری داهاتووی بواری تۆپی پێ جوویەکی بەریتانی سەرسەختە

مێسی لالیگای لەدەستدا بەڵام (11) ڕیکۆردی مێژوویی تۆمارکرد

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، لەم وەرزەدا نازناوی لالیگای بەرانبەر یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری لەدەستدا، بەڵام لەڕووی تاکە کەسییەوە چەندین ڕیکۆردی مێژوویی تۆمارکرد.

جادوگەرەکەی ئالبی سیلیستی لە وەرزی (2019/2020) نازناوە بەکۆمەڵەکانی لالیگا و کۆپا دێل ڕێی ناوخۆیی ئیسپانیای لەدەستدا، تەنها چانسی چنینەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای ماوە و بۆ ئەم مەبەستەش لەلایەن چەندین یانەی گەورە و بەهێزی وەک بایرن میونشن و پاریس سانت جێرمانەوە ململانێ دەکرێن.

بەدەر لە دەستکەوتە بەکۆمەڵەکان، یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لەم وەرزەدا لەکۆی (33) یاریی خولی پلە یەکی ئیسپانیا (25) گۆڵ و (22) ئەسیستی تۆمارکردووە، لە خولی یانە پاڵەوانەکان لەکۆی شەش یاریی دوو گۆڵ و سێ ئەسیستی هەبووە، لە جامی شای ئیسپانیا لەکۆی دوو یاریی دوو گۆڵ و یەک ڕەخساندنی گۆڵ، لە جامی سوپەری ئیسپانیاش لە یەک یارییدا یەک گۆڵی تۆمارکردووە.

کۆی گشتی ئەو یارییانەی لەم وەرزەدا بەشداری تێداکردوون (42) یاریی بووە، تۆمارەکانی پێکهاتوون لە (30) گۆڵ (26) ڕەخساندن، یان ئەسیست، تەنها حەوت کاردی زەردیش بەڕوویدا بەرزکراوەتەوە.

(33) ساڵەکەی بارسا مانگی داهاتوو “ئاب” لە چوارچێوەی ڕووبەڕوبونەوەکانی قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر یانەی ناپۆلی ئیتاڵی یاریدەکات و ئەم ڕێژانە ئەگەری هەڵکشانیان هەیە.

پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا مێسی بەم ژمارانەوە توانیویەتی ڕیکۆرد تۆماربکات؟ لە وەرزشی ئێستاوە وەڵامی ئەم پرسیارە بە (11) خاڵ دەدەینەوە.

حەوتەم پێڵاوی ئاڵتونی

بە تۆمارکردنی (25) گۆڵ بووە گۆڵکاری ئەم وەرزەی لالیگا. بۆ حەوتەم جار لەمێژوویدا خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی تایبەت بە گۆڵکاری ئیسپانیا دەچنێتەوە.

زۆرترین ڕەخساندن

لیۆ لەم وەرزەدا تەنها لە تۆماری گۆڵدا باڵادەست نەبووە، بەڵکو (22) گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە، ئەوەش بەرزترین ڕێژەی تۆمارکراوی ئەسیستە لە یەک وەرزی لالیگا، پێشتر ئەم ڕیکۆردە بەناوی چاڤی هێرناندێزی مایتسترۆوە بووە (21 ئەسیست).

ڕیکۆردی ژمارە (20)

تاکە یاریزانە لەمێژووی لالیگا، لە یەک وەرزدا (20) گۆڵ و (20) ئەسیست زیاتر بەیەکەوە تۆماردەکات.

باشترینی مانگ

لەم وەرزەدا حەوت جار وەک باشترین یاریزانی مانگ دیاریکراوە، ئەم ڕێژەیە زۆر بەرزنییە، بەڵام لە خولی ئیسپانیا تۆمارنەکراوە.

گۆڵکاری (12) وەرزە

لە سەردەمی گواردیۆلاوە ماوەی (12) وەرز، لەهەر وەرزێکدا (20) گۆڵ و زیاتری تۆمارکردووە و هەرگیز لەو ڕێژەیە کەمتری تۆمارنەکردووە، لە وەرزی 2011/2012 توانی (50) گۆڵ تۆماربکات، کە بەرزترین ڕێژەیە لە تەمەنی وەرزشییدا.

هەزار گۆڵ

مێسی تاکە یاریزانە لەمێژووی بەرشلۆنە بەشداری لە تۆمارکردنی (1000) گۆڵدا کردووە، (600)ی تۆمارکردووە و زیاتر لە (400)ی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

(500) بەشداری

تەمەنێکی وەرزشیی زۆری لەگەڵ بەرشلۆنە بەڕێکردووە، لە (500) یاری فەرمیدا بەشداریکردووە، بەم ڕیکۆردەش پێش ئەفسانەکانی پویۆڵ و ئینێستا و چاڤی هێرناندێز کەوتووە.

زۆرترین هاتریک

لەم وەرزەدا ژمارەی هاتریکە تۆمارکراوەکانی گەیاندە (36) و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی ڕیاڵ مەدریدی تێپەڕاند کە خاوەنی (34) هاتریک بوو، بەوەش دەبێتە خاوەن بەرزترین ڕێژەی هاتریک لە مێژووی بارسا و لالیگا.

زۆرترین کلاسیکۆ

لەم وەرزەدا کلاسیکۆی ژمارە (43)ی بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدا، یارییەک یەکسان و یارییەکی دۆڕاند، بەڵام بووە تاکە یاریزان لە زۆرترین کلاسیکۆدا بەشداریکردووە.

ژمارە (15)ی چامپیۆنزلیگ

ئۆکتۆبەری 2019 لە خولی یانە پاڵەوانەکان گۆڵی بەرانبەر سلاڤیا پراگ تۆمارکرد و بووە تاکە یاریزان لەمێژووی خولە ئەوروپییەکە لە (15)یاری لەسەریەک گۆڵ تۆماردەکات.

هەموو یانەکانی بەسەرکردووەتەوە

لەم وەرزەدا مێسی توانی گۆڵ لەسەر سەرجەم ئەو یانانە تۆماربکات کە بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانیان کردووە کە ژمارەیان (34) یانەیە، کۆی گشتی (114) گۆڵی تۆمارکردووە.

جوناسان بارنێت، ئەو ناوەی چەند ساڵێکە بەرگوێی هەوادارانی تۆپی پێ دەکەوێت، بەتایبەت کە ناوی یاریزانان دەهێنرێت لە نموونەی گاریس بەیل.

بارنێت بزنسمانێکی جووی بەریتانییە، ئەندامی ئەنجومەنی یاسادانانی ویلایەتی کانساسە لە ئەمریکا، خاوەنی کۆمپانیای ستیڵەر گروپە و بەتەنها خۆی (١٢٨) ملیۆن دۆلاری لە بوارە بازرگانییەکان و گواستنەوەی یاریزاناندا بەکارخستووە، لەدایکبووی (٢٨)ی کانونی دووەمی ١٩٥٠یە و ماوەی (٢٦) ساڵە لە بوارە بازرگانییەکانی تۆپی پێ قاڵبووەتەوە.

بزنسمانەکە دەڵێت، ” لەگەڵ دەیڤید مانسی لەسەر مێزی چێشتخانەیەک لە بەریتانیا بەبێ پارە هەنگاومان هەڵهێنا، لەبواری کریکیتەوە دەستمان پێکرد و شانسمان هەبوو، توانیمان بەرپرسیاریەتی چەندین یاریزانی وەک لارا و ئەکرەم و یونس بگرینە ئەستۆ، نهێنی سەرکەوتنەکانمان لەدەستپێکی کارەکانماندابوو کە بەردەوام گەشتمان دەکرد”.

ساڵی ٢٠٢٠ بارنێت تەمەنی بووە (٧٠) ساڵ، گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی بە بەهێزترین لێپرسراوی کاروباری یاریزانان ناوزەندی دەکات.

بۆچی بەهێزترینە؟

لە بواری تۆپی پێدا چەندین ناوی گەورەی وەک مینۆ ڕایۆلا و خۆرخی مێندێز و ڤۆڵکەر ستروز و فیدریکۆ پاستۆریلۆ بوونیان هەیە، بەڵام سەرجەم ئەم بریکارانە لە بواری تۆپی پێدا کاردەکەن و خۆیان لە بوارەکانی دیکە نەداوە،

بەپێچەوانەی هاوپیشەکانییەوە، بارنێت لە سفرەوە لەگەڵ یاریزانان دەستبەکاردەکات و بە بونیادنەری چەندین وەرزشکاری وەرزشەکانی دیکە ناودەبرێت، لە نمونەی لینێکس لویسی بۆکسێنەری ئەفسانەیی.

لەماوەی (٢٦) ساڵدا ئەرکی سەرپەرشتیاریکردنی (٣٤١) وەرزشکاری لە ئەستۆ گرتووە، زیاتر لە دوو سەدیان لە بواری تۆپی پێدابوون و بە جێگۆڕکێ پێکردنیان بڕی (١.٢٨) ملیار دۆلاری لەبازاڕی گواستنەوەکاندا جوڵاندووە، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی ستیڵەرە و چەندین ناوداری وەک گاریس بەیل و ساول نیگوێز و جاک گریلیش و جۆردان پیکفۆرد کارەکانیان پێسپاردووە.

جیاوازیییەکی دیکەی بارنێت لە هاوپیشەکانی کۆکردنەوەی لەشکرێک یاریزانی بەهرەداری لاوە، نەک خاوەن ئەزموون و گرانبەهاکان.

“فۆربس” ئاماژەیکردووە، لە ساڵانی داهاتوودا گروپی ستیڵەر بەتەواوی دەبێتە ئیمپراتۆری بوارە بازرگانییەکانی تۆپی پێ و تەنانەت سەرۆکایەتی یانەکانیش ناتوانن بەرانبەریان شان بدەنە بەر دانوستاندنکردن، بەوپێیەی بە ئیرادە و بوێری و داکۆکیکاری سەرسەخت لە مافەکانی یاریزانانیان ناسراون.

گرنگترین بۆندە واژووکراوەکانی بارنێت

(٢٠١٤) بن دەیڤیز لە سوانزی سیتیەوە بۆ تۆتنهام (١٢.٦ ملیۆن)

(٢٠١٥) ڤوجیچ چێزنی لە ئارسیناڵەوە بۆ یوڤانتۆس (١٤ ملیۆن)

(٢٠١٧) ماکسی گۆمێز لە سێلتا ڤیگۆ بۆ ڤالێنسیا (١٤.٥ ملیۆن)

(٢٠١٩) دانیێڵ جەیمس لە سوانزی سیتی بۆ مان یونایتد (١٧ ملیۆن)

(٢٠١٩) کیران تریپیێر لە تۆتنهام بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید (٢٢ ملیۆن)

(٢٠١٩) کیران تێرنی لە سێڵتیکەوە بۆ ئارسیناڵ (٢٧ ملیۆن)

(٢٠١٧) کیکینچی ئیهانچۆ لە مانچستەر سیتیەوە بۆ لیستەر (٢٧.٧ ملیۆن)

(٢٠١٧) جۆردان پیکفۆرد لە ستۆک سیتیەوە بۆ ئێڤەرتۆن (٢٨.٥ ملیۆن)

(٢٠١٤) لوک شاو لە ساوزامپتنەوە بۆ مانچستەر یونایتد (٣٧.٥ ملیۆن)

(٢٠١٨) سیدریک باکۆمبۆ لە ڤیاڕیاڵەوە بۆ بەیجین گوان (٤٠ ملیۆن)

(٢٠١٧) جیڵفی سیگۆردسۆن لە سوانزی سیتیەوە بۆ ئێڤەرتن (٤٩.٤ ملیۆن)

(٢٠١٣) گاریس بەیل لە تۆتنهامەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید (١٠١ ملیۆن).

ئەگەر لە بۆندە واژووکراوەکانی بارنێت بڕوانین، بۆمان دەردەکەوێت لەسەرجەم خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بریکاری هەیە و پەیوەندییەکانی گشتگیرن، بەپێچەوانەی لێپرسراوانی دیکەوە کە تەنها لە چەند وڵاتێک ڕەگیان داکوتیوە.

خەونی گاریس بەیل

بارنێت دەڵێت، ” گاریس بەیل تەمەنی تەنها ١٦ ساڵ بوو کاتێک پێیووتم خەون بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەبینێت، بەدیهێنانی ئەم خەونە سەرسوڕهێنەربوو، دانوستاندنەکان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و تۆتنهام ماندووکەربوون، هەندێجار دەگەیشتمە ئەو بۆچوونەی چیتر یانەی شاهانە خۆڕاگری لەدەستدەدات و دەستبەرداری بریکارەکەم دەبێت و بەدوای یاریزانێکی دیکەدا دەکەونە گەڕان، بەڵام من هەمیشە گەشبینبووم و پێموابوو بۆندەکە بە ئەنجام دەگات، ڕێگەم نەدا هیچکام لە جەمسەرەکان بکشێنەوە،، سوپاسی گاریس و خێزانەکەی دەکەم بۆ ئەو متمانەیەی بە منیان بەخشی”.

بزنسمانە جووەکە بەوە ناسراوە هەمیشە پارێزگاری لە یاریزانەکانی دەکات، ڕێگە نادات سوکایەتییان پێبکرێت، یان گرفت و گوشاریان بۆ دروستبکرێت.

لە ئێستادا شەمەندۆفێرەکەی وێڵز هیچ سودێکی بۆ ڕیاڵ مەدرید نەماوە، زێدان و هاندەران و میدیاکانی مەدرید گوشاریان دروستکردووە بۆ فرۆشتنی، بەڵام بارنێت بووەتە بەربەست و تەنانەت فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی لۆس بلانکۆسی خستووەتە دۆخێکی ناهەموارەوە، ناچاربووە ساڵانە بڕی (١٠) ملیۆن یورۆ موچەی یاریزانەکە بدات بەبێ ئەوەی بتوانێت بە یانەیەکی دیکەی بفرۆشیت، یان لە پێکهاتەی یەکەم دووریبخاتەوە.

بارنێت دەڵیت، ” هەندێک لە ڕۆژنامەنوسانی ئیسپانیا لە کارەکانیاندا باش نین، بەدوای بابەتەکاندا ناگەڕێن و لەسەری دەنوسن، تەنانەت خۆیان لەپێناو ڕاستییەکاندا ماندوو ناکەن، ئاستیان زۆر لاوازە، بەڵام ئەوانە هیچ باڵادەستیان بەسەر گاریس بەیلدا نییە و ئامۆژگاری من بۆ یاریزانەکە نەخوێندنەوەی بابەتەکانیانە، بۆ ئەوەی بینەرانی تۆپی پێ خۆیان درک بەڕاستییەکان بکەن”.

پلانێک بۆ داهاتوو

جوناسان و هاوکارانی لەڕێگەی گروپی ستیڵەرەوە کاریان لەسەر کۆکردنەوەی بەهرەکان کردووە، زۆرینەی بریکارەکانیان تەمەنیان گەنجە و لە داهاتوودا کاتێک گواستنەوەیان پێدەکات کۆنتڕۆڵی بوارە بازرگانییەکانی تۆپی پێ دەکات و پارەیەکی خەیاڵی کۆدەکاتەوە، کە زۆر زیاترە لە سەروەتی مێندێز و ڕایۆلا.

وەک لەم وێنەیە خوارەوەدا دەیبینن، پێکهاتەی (١١) یاریزانی بارنێت پێکهاتووە لە کۆکراوەی ئەزمون و لاوان، ئەو یاریزانانەی مسۆگەرکردووە کە لەداهاتوودا دەبنە گرانبەهاترینەکانی بواری تۆپی پێ.

بابەتی پێشتر

لە ئادەمەوە بۆ کاڕوڵ.. خراپترین (١٠) بۆندی واژووکراو لەمێژووی یانەی لیڤەرپوڵ

بابەتی دواتر

پێرکاسی.. ئەو یاریزانە بازرگانەی و ئاتالانتای لە سفرەوە گەیاندە چامپیۆنزلیگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share