ڕۆمەنیگە: چەند مانگێکە ئێمە و ئالابا لە بازنایەکدا دەخولێینەوە

بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشن، کارڵ هاینز ڕۆمەنیگە نوێکردنەوەی بۆندی ئالابا دەخاتە ئەستۆی یاریزانەکە و داوای لێدەکات بە خێرایی بڕیاربدات.

بۆندی ئالابا بەرەو کۆتاییدەچێت و ئیدارەی باڤاری تاوەکو ئێستا سێ ئۆفەری نوێیان پێشکەشکردووە، بەڵام سەرجەم ئۆفەرەکان لەلایەن لێپرسراوی کارەکانیەوە ڕەتکراونەتەوە، ناوبراوان داوای موچەی ساڵانەی 11 ملیۆن و چوار ملیۆنی زیادەی دیکە دەکەن لە حاڵەتی بەدەستهێنانی نازناوەکان، کە ئەوەش لە سەردەمی کۆرۆنادا مەحاڵە.

لەم بارەیەوە ڕۆمەنیگە بە ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ڕاگەیاندووە، ” نازانین ئالابا دەڕوات یان نا، دوو هەفتە لەمەوبەر لەگەڵ جۆرجی باوکی و پینی زاهاڤی لێپرسراوی کارەکانی گفتوگۆیەکی باشمان کرد، ماوەی چەند مانگێگە لەناو بازنایەکدا دەخولێینەوە”.

هەروەها دەڵێت، ” لە ئێستادا پێویستمان بە پلاندانانە بۆ وەرزی نوێ و دەبێت بزانین، ئایا ئالابا لەگەڵماندا بەردەوام دەبێت یان نا؟ ئەو بڕیارە لەم کاتەدا بۆ بایرن گرنگە”.

ڕۆمەنیگە دەڵێت، ” بەتایبەت لەم سەردەمەدا کە کۆرۆنا زیانی گەورەی بە یانەکان گەیاندووە، پێویستە یاریزانان بیرکردنەوەیان بەرەوپێش ببەن، چونکە پارەیەکی زۆرمان لەدەستداوە و ماوەی هەشت مانگە هاندەرانمان لە یاریگاکان دابڕاون، ئێمە لەبەردەم لەدەستدانی سێ ژمارەیی گەورەترداین، پێموابێت باشترە بۆ یاریزانێک کە لە یانەکەی بەختەوەرە، بەردەوامبێت، وەک داڤید ئالابا، لێرە تاموچێژی سەرکەوتنەکان دەکات و هەمووان هەمان بۆچونمان هەیە، خۆشماندەوێت، کەسێکی باش و یاریزانێکی ناوازەیە”.

لە کۆتاییدا بەڕێوبەری جێبەجێکاری بایرن دووپاتیدەکاتەوە، یاریزانەکە “پێویستە خۆی بڕیار لەداهاتووی بدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان به‌بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌لجیکا کۆتاییهات

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی به‌لجیکا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد.…
Total
0
Share