لاپۆرتا چاڤی دوورناخاتەوە، بەڵام..

سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی بەرشلۆنە ئاشکرایکردووە، کە چاڤی هێرناندێز لە پێگەی ڕاهێنەر دوورناخرێتەوە و لاپۆرتاش تەواوی پاڵپشتی خۆی بۆ دووپاتکردووەتەوە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی لە زاری سەرچاوەیەکی ناوخۆیی یانەی بەرشلۆنەوە ئاشکرایکردووە، دوای دۆڕاندنی کلاسیکۆ، خوان لاپۆرتا و ستافی کارگێڕی “بلاوگرانا” لەگەڵ ستافی هونەریدا کۆبوونەوەیان کردووە، پێیانڕاگەیاندوون، کە ئەوپەڕی پاڵپشتییان دەکەن.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، سەرەڕای پاڵپشتیکردنی چاڤی و ستافەکەی، ئیدارەی بارسا داوایان کردووە بارودۆخەکە ڕاستبکرێتەوە و چیتر قبووڵکراو نییە بەو ئاستە نزمەوە بەرامبەر یانە گەورەکان دەربکەون.

شەوی ڕابردوو لە کلاسیکۆی چوونی لالیگا، یانەی بەرشلۆنە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید دۆڕاندنی تۆمارکرد و لووتکەی ڕیزبەندیی خولی ئیسپانیای لەدەستدا، لە گەڕی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانیشدا ئەگەرێکی بەهێز هەیە ماڵئاوایی بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر چوارینه‌ی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری تۆمارکرد‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 17ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری تۆمارکرد.…
Total
0
Share