(ڤیدیۆ) تۆتنهام یاریی لووتکەی لە مانچستەر سیتی بردەوە

یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز یاریی هەفتەی (22)ی خولی نایابی ئینگلیزی به‌رامبه‌ر مانچستەر سیتی ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد.

ئەمشه‌و یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (22)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز له‌ “تۆتنهام ستادیەم” میوانداریی یانه‌ی مانچستەر سیتیی کرد، یارییەکە بە ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کەی “سپێرز” له‌ خوله‌کی 15 له‌لایه‌ن هاری کەینەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، تۆتنهام هۆتسپێرز به‌ کۆکردنه‌وه‌ی (39) خاڵ پله‌ی پێنجە‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ بەردەوامبوو، بەڵام جیاوازی لەگەڵ نیوکاسڵی چوارەمدا کردە خاڵێک، لە بەرامبەردا مانچستەر سیتی بە (45) خاڵەوە لە پلەی دووەمدا مایەوە و چانسی کەمکردنەوەی جیاوازیی لەگەڵ ئارسیناڵی یەکەمی ڕیزبەندییەکە لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

عەلی عەلاق: ناوەڕاستی ئەم مانگە چەند رێوشوێنێكی دیكە لەبارەی دۆلارەوە رادەگەیەنین

بابەتی دواتر

ڤۆلفسبۆرگ 2-4 بایرن میونشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share