ئەمڕۆ بەرپرسانی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ تۆپی ئاڵتون دەدەنە باشترین یاریزانی جیهان، كە بەڕای زۆرێك لە پێگە ئەلیكترۆنییەكان و ڕۆژنامەنووسەكانی بواری وەرزش، لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی براوەیە.
30 یاریزان ڕكابەری لەسەر باڵۆندۆری فرانس فوتبۆڵ دەكەن و ئەمڕۆ لە ئاهەنگێكدا لە پاریس، براوە دەستنیشاندەكرێت.
لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی كە پێشتر شەش جار تۆپە ئاڵتونییەكەی بەدەستهێناوە، بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەی بۆ جاری حەوتەمیش مسۆگەری بكات.
مێسی لەمساڵدا ناسناوی كۆپا ئەمریكای بۆ ئەرجەنتین بەدەستهێنا و جامی شای ئیسپانیاشی بردۆتەوە.
هەروەها گۆڵكاری خولی ئیسپانیا بووە و گۆڵكار و گۆڵدروستكەری كۆپا ئەمریكاش بووە.
ئەم ڕۆژنامەنووسانە دەڵێن مێسی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە:
خۆسێ فلیكس دیاز
ماتیۆ مۆریتۆ
فرانسیس ئاگوێلار
بیتۆر كۆزمینیسكی
فیدیریكۆ ڕۆسۆ
لویس ماسكارۆ
ئەندریێس ئۆنرۆبیا
ماریۆ كۆرتیگینیا
ناچۆ بالینسیا
ڕامۆن ئالڤارێز
گۆستاڤۆ لۆپێز
ڕائول ڕۆیز
ماركۆس لۆپێز
بین یان – ڕۆژنامەنووسی چینی
جۆردی مارتی
ئەم ڕۆژنامانە دەڵێن مێسی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە:
ماركا
لیكیپ
لاگازێتا
ئاس
سپۆرت
موندۆ
ئۆلێ