كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، هاندەرانی مانچستەر یونایتدی دڵنیاكردەوە تا دوا خولەك كۆشش دەكەن لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئینگلتەرا.
پاش یەكسانبوونی مانچستەر یونایتد لەگەڵ چێڵسی، ڕۆناڵدۆ داوای لە هاندەران كرد پشوودرێژبن لەگەڵیاندا و كۆڵ نەدەن.
وتیشی: “هێشتا ڕێگەیەكی دوور لەبەردەمماندایە و هیچ شتێكیش ئاستەم نییە كاتێك درێسی مانچستەر یونایتد دەپۆشین”.
رۆناڵدۆ دڵنیایی دا بە هاندەرانی مان یو كە تا دواخولەك بەدوای ئامانجەكانیانەوە دەبن.
مانچستەر یونایتد بە 18 خاڵ لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندیی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت و بەجیاوازی 12 خاڵ لەدوای چێڵسی پێشەنگەوەیە.