دژه‌ڤایرۆسیان په‌یداكردووه‌.. ئه‌مریكا پشكنینی كۆرۆنا بۆ ئاسكه‌كان ده‌كات

بەڕێوبەرایەتیی ژیانی کێوی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له‌ ئه‌مریكا پشكنینى كۆرۆنا بۆ ‏ئاژه‌ڵی ئاسك ده‌كات، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ی له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه‌ دژه‌ڤایرۆس له‌و ‏ئاژه‌ڵانه‌دا دروستبووه‌.‏

میدیاكانى ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه‌، بەڕێوبەرایەتیی ژیانی کێوی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تى ‏كشتوكاڵى ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى وه‌رزی ڕاوكردندا ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ ‏ده‌ستیانكردووه‌ به‌ پشكنینی كۆرۆنا بۆ ئاژه‌ڵانی ئاسك له‌ چه‌ند ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا.‏

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، لە توێژینەوەیەکدا كه‌ لەمانگی ته‌مموز كراوه،‌ پشکنینى خوێن بۆ ‏‏481 ئاسکی ویلایەتەکانی ئیلینۆی، میشیگان، نیویۆرک و پەنسلڤانیا كراوه‌، لە 33٪یان ‏دژەڤایرۆسی كۆرۆنایان تیادا دۆزراوەتەوە.‏

هه‌ر به‌پێی ئه‌و توێژینەوەیە، “ڕووننه‌بووه‌ته‌وه‌ چۆن ئاسکەکان تووشی كۆرۆنا بوون‌، بۆیه‌ ‏زاناكان پێیانوابووه‌ ئاسكه‌كان لە ڕێگای مرۆڤەوە یاخود ژینگە یان ئاسک یان ئاژەڵی ‏دیکەوە بۆیان گوازرابێتەوە”.‏

توێژینەوەکە ئاشكراشیكردووه‌، لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی هەن، مەترسیی ‏بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاسک و گیاندارانی ‌دیکەوە بۆ مرۆڤ لە ئاستێکی ‏نزمدایە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران به‌ 28 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ كه‌ناراوەكانى نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ژێرئاوكه‌وت

به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران له‌ نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا نقوم بوو، به‌هۆیه‌وه‌ 28 كۆچبه‌ر ‏ژێرئاوكه‌وتن.‏ میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، شه‌وى ڕابردوو…
Total
0
Share