فاوچی: گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ‌ زۆر به‌ خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات

ئەنتۆنی فاوچی گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا”ئۆمیكرۆن”، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌ كه‌ زۆر به‌ خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی “ئێن بی سی” ئەنتۆنی فاوچی گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگه‌یاندووه‌، گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا”ئۆمیكرۆن” له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆش دوو حاڵه‌تی تووشبوون به‌و زنجیره‌ نوێیه‌ی كۆرۆنا له‌ ئوسترالیا تۆماركراون.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، زۆرێك له‌ وڵاتان گه‌شته‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ ڕاگرتووه و ڤایرۆسه‌كه‌ زۆر به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات‌.

فاوچی جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، ده‌كرێت گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وامبن،به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ره‌چاوى ‌ پرۆتۆكۆڵی سه‌لامه‌تی بكرێت.

ئه‌و پسپۆڕه‌ ئه‌مریكییه‌ پێشوایه‌، پێویسته‌ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى شه‌ش مانگ به‌سه‌ر دووه‌م ژه‌می ڤاكسینیان تێپه‌ڕیوه‌، پێویسته‌ ژه‌می سێیه‌مـیش وه‌ربگرن.

لەدوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن وەک یەکێک لە گۆڕاوە نوێیەکانی کۆرۆنا کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ڕیزبەندیی “ڤایرۆسە جێنیگەرانییەکان” دایناوە، بەشێک لە وڵاتانی جیهان ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکەیان تیادا تۆمارکراوە ڕاگەیاند، ئەمەش بەهۆی مەترسیی جیهان لە تووشبوون بە پەتایەکی دیکە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕۆژی هەینی دوای کۆبوونەوەی کۆمەڵەی هونەریی ڕێکخراوەکە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گۆڕاوی ”‏B.1.1.529‎‏” کە بە ئۆمیکرۆن ناونرا لە ڕیزبەندیی ئەو ڤایرۆسانە دانا کە “مایەی نیگەرانین” و ڕایگەیاند، توێژینەوەکان لەبارەیەوە بەردەوامن و ڕاوێژکارانی ڕێکخراوەکە بەدواداچوون بۆ دوایین گۆڕانکاری و زانیارییەکان لەبارەیەوە دەکەن.

بابەتی پێشتر

بەهۆی دزینانەوە ئاوەڕۆی تاران "سەرەمەنۆڵەکان" بە دەستی دوو دەکڕێتەوە

بابەتی دواتر

نرخى ئارد زیاتر داده‌به‌زێت.. سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراکى هاوڵاتییان گه‌یشته‌ كۆگاكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بیلاڕوسیا كۆچبەران ڤاكسیندەكات

حكومەتی بیلاڕوسیا بڕیاری دا ئەو كۆچبەرانەی لە خاكی وڵاتەكەیدان لەدژی كۆرۆنا ڤاكسینبكات و پەرلەمانتارێكی ئەو وڵاتە دەڵێت، “چەندین…
Total
0
Share