ڕۆبۆتێک پزیشکانی نەشتەركار بێکاردەکات

بۆ یەکەمجار لەمێژووی پزیشکیدا ڕۆبۆتێکی خودکار لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ‏بەرازێک سەرکەوتووبووە، توانیویەتی بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەری و ‏دوورینەوەکەشی ئەنجامبدات.‏

توێژەران لە زانکۆی جۆنز هۆپکنزی ئەمریكی دەڵێن، ڕۆبۆتەکە بەشێوەیەکی سەربەخۆ ‏نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە، ئاماژەیان بەوەشکردووە کە ئەو ئەزموونە دەتوانێت وەک ‏هەنگاوێک بێت بۆ بەکارهێنانێکی بەرفراوانی ڕۆبۆتەکان لە بواری نەشتەرگەری و ‏پزیشکیدا.‏

ڕوبۆتەکە بەشێوازێک دروستکراوە لە 86 ئاراستەوە کاریلەسەرکراوە، لە دوو لەسەر ‏سێی کاتەکانی سەربەخۆ و بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە، ‏لەدواتردا مرۆڤ دەستێوەردانی لەجوڵاندنی ڕۆبۆتەکەدا هەبووە.‏

ئەکسێل کریگەر، مامۆستا لە کۆلێژی ئەندازیاریی میکانیکیی ‏Whiting‏ لە زانکۆکە ‏دەڵێت، پشکنینەکانی دوای نەشتەرگەرییەکە دەریانخستووە ڕۆبۆتی “‏STAR‏” توانیویەتی ‏بەشێوەیەکی زۆر باشتر و سەرکەوتووتر لە مرۆڤ نەشتەرگەرییەکە ئەنجامبدات.‏

ئەم نەشتەرگەرییە هەنگاوێکی پێشکەوتووی نەشتەرگەرییەکی دیکەیە کە لە ساڵی 2016دا ‏کاری لەسەر کرا و تێیدا ڕیخۆڵە ئەستوورەی بەرازێک هێنرایە دەرەوەی جەستەی و ‏لێکرایەوە، بەڵام کاری ڕۆبۆتەکە بەر لە پرۆسەی دوورینەوە کۆتاییهات، لەکاتێکدا ‏ئەمجارە ڕۆبۆتەکە نەشتەرگەرییەکەی لەناو هەناوی بەرازەکەدا و بە کرانەوەیەکی کەم ‏ئەنجامداوە. ‏

لەلایەکی دیکەوە جەستن ئۆڤەرمان، لە زانکۆی جۆنز هۆثکنز دەڵێت، ئەم ئەزموونەی ‏ڕۆبۆتی “‏STAR‏”، هەنگاوێکە بۆ جێگرتنەوەی ڕۆبۆتەکان لە ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا ‏بۆ مرۆڤ بەشێوەیەکی بەردەوام.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان ئەو شروبانە هەن کە ژمارەیەک منداڵ بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە؟

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی چەند شروبێکەوە هۆشداری دا ڕایگەیاند، کە ئەو شروبانە بوونەتەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک منداڵ. لەبارەی بوونی…
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
0
Share