ئالابا گەڕایەوە و پێنجی ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنانیان نەکرد

دەیڤید ئالابای نەمسایی و سەنتەری بەرگریی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەشداریی دوایین ڕاهێنانەکانی یانەی شاهانەی کردووە، لە بەرامبەردا پێنج یاریزانی دیکە دوورکەوتوونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”، دەیڤید ئالابا ئەمڕۆ دووشەممە بەشداریی یەکەی مەشقوڕاهێنانە ئامادەکارییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ سۆسیداد.

ئالابا بە هەمانشێوە بۆ یارییەکانی فاینەڵی کۆپا بەرامبەر ئۆساسونا و مانچستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبێت.

لە بەرامبەردا، فێرلاند مێندی، ئیدێر میلیتاو، ڤینیسیۆز جونیۆر، لوکا مۆدریچ، فیدی ڤاڵڤێردی بەشدارییان لە ڕاهێنانەکاندا نەکردووە، لە نێوانیاندا تەنها مێندی و مۆدریچ گومانی ئەوەیان لەسەرە لە یاریی داهاتووی شاهانەدا ئامادە نەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی بایرن به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ به‌شدارینه‌که‌ن

ئه‌گه‌رهه‌یه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی کاریگه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن به‌هۆی پێکانه‌وه، نه‌توانن‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌شداریبکه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌کانی بێلد سپۆرت،…
Total
0
Share