لێدوانی ئەنچیلۆتی پاش بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید لە چێڵسی

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید جەختی كردەوە كە هێشتا یاریی گەڕانەوە ماوە لە مەدرید ئەنجامی بدەن و سەركەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەرنییە.

وتیشی: “بەهۆی ئازایەتی خۆمانەوە شكستمان بە چێڵسی هێناوە.”

🗣 “هێشتا یارییەك لە بێرنابیۆ ماوە، هیچ شتێك كۆتایی نەهاتووە.”

🗣 “بنزیمە شەوێكی نموونەیی تری بەڕێكرد.”

🗣 “ئازایەتیمان نواند لە چونە پێشەوە بە تۆپەوە.”

🗣 “ڕیاڵ مەدرید باشتر یاریی كرد، بەڵام هێشتا 90 خولەكی تر ماوە، ئێمە ڕێز لە چێڵسی دەگرین.”

🗣 “ڤالڤێردی و كارڤاخال بەیەكەوە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد.”

🗣 “بنزیمە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ باشتر دەبێت، ڕابەرایەتی یانەكەی دەكات بۆ بردنەوە.”

🗣 “هەمیشە لە تۆپی پێدا وابوە، ڕاهێنەر بەرپرسە لە شكست، یاریزانەكانیش خاوەنی بردنەوەکانن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ، وڵڤه‌ری تێپه‌ڕاند و پێنج خاڵ پێش سیتی که‌وت

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (16)ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئارسیناڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر‌ وڵڤه‌رهامپتۆن…
Total
0
Share