وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان دڵنیایی ده‌داته هاوڵاتییان كه دۆخى كاره‌با باشترده‌كات و ده‌ڵێت، لە ناوچە گەرمەکان زیاتر لە 14 بۆ 15 کاتژمێر کارەبا دراوە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕایگەیاند، ئاستی ئێستای بەرهەمهێنانی کارەبا له هه‌رێم 3400 بۆ 3500 مێگاواتە و خواست لەسەر کارەبا پێنج هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە و بە ساردبوونی کەشوهەوا چاوەڕێی زیاتربوونی دەکرێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا وه‌زاره‌تى كاره‌با جه‌ختى له‌وه كردووه‌ته‌وه، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە ناوچە ساردەکان نزیکەی 12 بۆ 13 کاتژمێر کارەبا دراوە. لە ناوچە گەرمەکانیش زیاتر لە 14 بۆ 15 کاتژمێر کارەبا دراوە.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كەی وه‌زاره‌تى كاره‌با، بەتێکڕایی 14 کاتژمێر کارەبا دراوه به هاوڵاتییان و لەهەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی هێڵی تورکیا.