بڕیارێك له‌ به‌رژەوه‌ندیى ئه‌و خوێندكارانەی‌ كه‌ كۆچیان كردووه‌ و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بریاری دا به‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و خوێندكارانه‌ى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان كۆچیانكردووه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ر قۆناغێكى خوێندندا بن.

له‌ نووسراوێكدا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كه‌ واژووى ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى له‌سه‌ره‌ تیایدا هاتووه‌، “لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی قوتابییان و خوێندکاران و بارودۆخی ئەو قوتابییانەی لەگەڵ خێزانەکانیان چوونە دەرەوەی وڵات و کۆچیان کردووە و ئێستا گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، وەکو کارئاسانیی چه‌ند بڕیارێك دراون.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، “ئەو قوتابییانەی کۆچیان کردووە و ئێستا گەڕاونەتەوە، بڕیاردرا لە چ قۆناخێک بن (بنەڕەتی، ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە، پەیمانگەکان) ئەوەی ئارەزووی هەبێت بگەڕێتەوە بۆ خوێندن، ماوەی دابڕانی لە خوێندن بە نەهاتوو بۆ هەژمارنەکرێت و بگەڕێتەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن و درێژە بە خوێندنی خۆی بدات”.

ده‌رباره‌ى نمرەکانیشیان، وەزارەتی پەروەردە له‌ نووسراوه‌كه‌یدا دەڵێت، “لە ڕێنوێنییەکی تایبەتدا بارودۆخی قوتابییەکە لەبەرچاو دەگیرێت، بەمەرجێک پێش تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم پەیوەندی بە قوتابخانەوە بکات”.

بابەتی پێشتر

وه‌زاره‌تى كاره‌با: زیاتر له‌ 15 كاتژمێر كاره‌بامان به‌ هاوڵاتییان داوه‌

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: داوای لێبوردن لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا زانیاری لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بڵاودەكاتەوە.. شایستە داراییەكەیان بۆ خەرجدەكرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایدەكات، خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵانی 2018 – 2019 نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، جەختدەكاتەوە، “شایستەی…
زیاتر ببینە

سەركردایەتییەكی یەكێتی: باڵێکی پارتی قەیران بۆ لەباربردنی دەستپێشخەرییەکان دروستدەکات

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، باڵێکی کەمینەی پارتی هەمیشە هەوڵی تێکدانی پەیوەندی و دەستپێشخەرییەکان دەدات. فه‌هیمه‌ سابر حه‌مه‌د، ئه‌ندامی…
Total
0
Share