جوتیار عادل: چه‌ندین جار بەغدادمان له‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییەی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتی هەرێم چەندین جار حکومەتی فیدراڵی ئاگادارکردووه‌تەوە لەو بۆشاییە ئەمنییانه‌ى کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا هەن و وایانكردووه‌ داعش ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و ببێتە ھەڕەشە بۆسەر دانیشتووانی ناوچەکە.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌، حکومەتی هەرێمی کوردستان کاراکردنی سەنتەرەکانی ئەمنیی هاوبەش، به‌ پێویستییەکی گرنگ و هەنووکەیی ده‌زانێت.

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم باسی له‌وه‌شكردووه‌، حکومەتی هەرێم چەندین جار حکومەتی فیدراڵی ئاگادارکردووه‌تەوە لەو بۆشاییە ئەمنییەى کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا هەیە، کە بەھۆیەوە ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە توانیویەتی ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و لەو ناوچانە خۆی ڕێکبخاتەوە و ببێتە ھەڕەشە بۆسەر دانیشتووانی ناوچەکە.

هه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا جوتیار عادل باسی له‌وه ‌كردووه‌، حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر هەرچی زووی کاراکردنەوەی سەنتەری هاوبەشی ئەمنیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی نەمسا 15 کەسی دەستگیرکرد کە کۆچبەری عێراقی و سورییان بردووە بۆ ئەوروپا

بابەتی دواتر

وه‌زاره‌تى كاره‌با: زیاتر له‌ 15 كاتژمێر كاره‌بامان به‌ هاوڵاتییان داوه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share