“گەوهەرەکەی بەریتانیا” دەبێتە بۆمبی گواستنەوەکان

جوود بێلینگهامی ئینگلیزی لە وادەی گواستنەوەکانی هاوینی 2023دا دەبێتە گرانبەهاترینی جیهان.

جوود بێلینگهام لە 2020 بە تێچووی (27) ملیۆن یورۆ لە بێرمینگهامەوە پەیوەندی بە بوروسیا دۆرتمۆندەوە کرد، لە ئێستادا نرخەکەی گەیشتووەتە (90) ملیۆن و چاوەڕواندەکرێت لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 نرخەکەی بگاتە (150) ملیۆن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، چێڵسی، مانچستەر سیتی پەیوەندییان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی بێلینگهام پێکهێناوە و ئامادەن کێبڕکێ بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی بکەن، بەهۆی ئەو کێبڕکێیەشەوە نرخەکەی بۆ (150) ملیۆن یورۆ بەرزدەبێتەوە و دەبێتە گرانبەهاترینی جیهان.

لەسەر ئاستی تاکە کەسی، یاریزانەکەی ئینگلتەرا مووچەی ساڵانە بە بڕی (15 تاوەکو 30) ملیۆن یورۆ بەدەستدەهێنێت، ئەوەش ئەو بڕەیە بە یانە ئەڵمانییەکەی دابین ناکرێت و دەریدەخات ڕۆیشتنی ڕووە و خولێکی دیکە حەتمییە.

بابەتی پێشتر

لەیکەرز سێیەم دۆڕاندنی لەسەریەک تۆمارکرد

بابەتی دواتر

پێگولا ناسناوی گوادالاخارای بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share