لە سلێمانی دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی دواى زیاتر له‌ 20 ڕۆژ دابه‌شنه‌كردنى، دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی نەوتی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “سبەینێ دووشەممە نەوت لە شارۆچکەی قەڵادزێ دابەشدەکرێت”.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، 200 لیتر نه‌وت دابه‌شده‌كرێت و نرخى به‌رمیلێك نه‌وتیش 55 هەزار دینار ده‌بێت”.

نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى ئاشكراشیكردووه‌، “ڕۆژی سێشەممە لە ناوشاری سلێمانی لە مەڵبەندەکانی پێنج و شەش پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامده‌بێت”.

بابەتی پێشتر

پلەکانی گەرما سێ پلە بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

هەولێر.. هاوكات لەگەڵ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی پیاوێک تەقەی لە ‏ژنەکەی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share