قائیمقامیەتی سلێمانی: كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییەوە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی بۆ عەرەبانە و دەستگێرەكان لە گەڕەكی سابوونكەران داخرا.

لای خۆیەوە، رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان كرد لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆتان خواردنی سەرعەرەبانە و دەستگێرەكان مەخۆن، چونكە پابەندی هیچ یەكێك لەمەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییەكان نابن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەردەوامدەبین لە پشتگیریكردنی وەبەرهێنەران و بە توندی رووبەڕووی هەر كەس و لایەنێك دەبینەوە كە كۆسپ و ئاستەنگیان بۆ دروستبكات

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەردەوامدەبین لە پشتگیریكردنی وەبەرهێنەران و بە توندی رووبەڕووی هەر كەس و لایەنێك دەبینەوە…
Total
0
Share