وەزارەتی دارایی: سامانە سروشتییەكان بۆ ئامادەكردنی بودجەی 2022 داتای پێویستی ‏نەبووە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ماوەی دوو هەفتە سەرقاڵی تاوتوێی پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 بوون و دەشڵێت، بۆ تەواوكردنی چاوەڕوانی داتای وەزارەتی سامانە سروشتییەكانە.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022، لە ڕۆژی 7 تا 21ی تشرینی دووەم له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان تاوتوێی بودجه‌ی به‌كارخستنیان كردووە، جگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان كه‌ داتای پێویستی نه‌بوو.

دەشڵێت، بۆ ئەو مەبەستە له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاساكه‌.

لە ساڵی 2014ەوە هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی نەبووە، شەڕی داعش، قەیرانی دارایی و بەرچاوڕوون نەبوونی هەرێم لەبارەی داهاتی بەردەستی وەك هۆكار و بیانووی ئامادەنەكردنی پڕۆژەیاسای بودجە ئاماژەیان پێكراوە.

ئەمساڵیش ئەگەرچی بڕیاربوو پڕۆژەیاساكە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت، بەڵام جارێكی دیكە نەتوانرا ئامادە و پەسەندبكرێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە ئیسرائیل دەرگای بەسەر جیهاندا داخست

بابەتی دواتر

قەرەیلان ناو و جۆری ئەو چەكە كیمیاییانە ئاشكرادەكات كە توركیا بەكاریاندەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى خۆپیشاندانى خوێندكاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندن له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى خوێندكاران و پرسی ده‌رماڵه‌ى خوێندنى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌. فه‌رمانگه‌ی…
Total
0
Share