(10) یاریزانی گەورە لە میرکاتۆی 2022 نرخیان دەبێتە بێبەرامبەر

گواستنەوەکانی هاوینی 2022 بۆ یانە گەورەکانی ئەوروپا هاوشێوەی هەینی ڕەش “بلاک فرایدەی” دەبێت، بەوپێیەی نرخی گواستنەوەی چەندین ناوداری بواری تۆپی پێ دەبێتە بێبەرامبەر.

10 یاریزانی ناوداری بواری تۆپی پێ لە هاوینی 2022 بۆندەکانیان لەگەڵ یانەکانیان کۆتاییدێت، بەپێی یاسای بۆسمان لە میرکاتۆی زستانەوە دەتوانن دانوستاندن لەبارەی داهاتوویان لەگەڵ هەر یانەیەکی دیکە بکەن، لە میرکاتۆی هاوینیش دەتوانن درێسی ئەو یانەیە بپۆشن، تەنانەت لە میرکاتۆی زستانەدا نرخیان دەگاتە نێو هێندەی نرخی ئێستایان.

ئەو یاریزانانەی بۆندەکانیان کۆتاییدێت، پێکهاتوون لە:

  1. کیلیان مباپێ (پاریس سان جێرمان) 160 ملیۆن یورۆ
  2. پۆل پۆگبا (مانچستەر یونایتد) 60 ملیۆن
  3. فرانک کیسی (میلان) 55 ملیۆن
  4. پاولۆ دیبالا (یوڤانتۆس) 50 ملیۆن
  5. عوسمان دێمبیلی (بەرشلۆنە) 50 ملیۆن
  6. لۆرینزۆ ئینسینی (ناپۆلی) 48 ملیۆن
  7. مارسێلۆ برۆزۆڤیچ (ئینتەر میلان) 40 ملیۆن
  8. ئانتۆنیۆ ڕۆدیگێر (چێڵسی) 35 ملیۆن
  9. نیکلاس سولی (بایرن میونشن) 35 ملیۆن
  10. ئەندریاس کریستنسن (چێڵسی) 35 ملیۆن
بابەتی پێشتر

پاڵەوانێتی فۆرمولا 1 لە کەنداوی عەرەبی یەکلاییدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. کوردێک ناوی چووە کتێبی گینسەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share