كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێش یارییەكەی ڤیاریاڵ

ئەمشەو لەخولی تۆپی پێی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە كاتژمێر 11:00ی شەو لە دەرەوەی ‏یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ڤیاریاڵ دەبێتەوە.‏

پێش ئەو یارییە، بەرشلۆنە لە پلەی حەوتەمدایە و ڤیاریاڵیش دوانزەیەمە.‏

بەشێك لە قسەكانی چاڤی پێش یارییەكەی ڤیاریاڵ:‏

‏// من دڵخۆشم بەو یارییەی یاریزانەكان دەیكەن، لەڕووی تەكتیكییەوە باشین، بەڵام ‏كێشەمان لە هێڵی هێرشبردندا هەیە

‏// پێویستە هەنگاو بەرەو باشتر بنێین و ئاسی خۆمان نمونەیی بكەین

‏// دەمەوێت ئەو كەسانە لە پشتم بن كە متمانەیان پێدەكەم، بوونی دكتۆر برۆنا بۆ ئێمە ‏گرنگە و لە گفتوگۆداین لەگەڵیدا

‏// بارودۆخەكە لەگەڵ فاتی بە باشی دەڕوات، دوای پێكانە قورسەكەی پێویستی بە كاتە ‏بگەڕێتەوە ڕیتمی یاریی ‏

‏// زۆر گرنگ دەبێت ئەگەر فاتی بتوانێت بەرامبەر بایرن میونشن یاریی بكات

‏// سێ خاڵی یارییەكەی ڤیاریاڵ زۆر گرنگە، چونكە ئەوان تیپێكی بەهێزن، ئێمە ‏ئامانجمان بردنەوەی زۆرترین یارییە

‏// من ڕێزی هەموو ڕایەكان دەگرم، پێموایە تیپەكەمان ئێستا باش یاریی دەكات و تەنها ‏دەبێت چالاكیمان زیاتر بێت، كار لەسەر لێدانی كۆتایی دەكەین

‏// فرێنكی دی یۆنگ بۆ فرۆشتن نییە

‏// من گرنگی بە ڕیكی پویج دەدەم و هەموو یاریزانەكان بۆ من گرنگن

‏// دێمبیلی لە دۆخێكی جەستەیی باشدایە و لە یارییەكەی بەنفیكا كارێكی گەورەی كرد

‏// قسەم لەگەڵ دێمبیلی كردووە و پێموتوە كە گرنگە بۆ پڕۆژەكەی من، بابەتەكە ‏پەیوەندیی بە یەك وەرزەوە نییە، بەڵكو بۆ داهاتووە

‏// یاریزانەكان ئامادەن بیرۆكەكانی من جێبەجێ بكەن، ئەنجام و ناسناو بە تێپەڕبوونی ‏كات دێت

‏// كاتێك یاریزانیش بووم گرنگیم بە ڕەخنەكان نەدابوو

‏// كاتێك بەرامبەر ئیسپانیۆل و بەنفیكا یاریمان كرد هەمان هەستی یاریكردنم هەبوو ‏بەرامبەریان، هەستی یاریكردنمان زیاتر بەرز دەبێت گەر ڕووبەڕووی یانەكانی ئەتلەتیكۆ ‏مەدرید و ئیشبیلیە و ڕیاڵ مەدرید ببینەوە

‏// ئێمە پێویستمان بە ئازایەتییە لە بەردەم گۆڵدا

‏// هەموو یاریزانەكان بۆ من گرنگیی خۆیان هەیە

‏// متمانەی تەواو بە یاریزانەكان دەبەخشم، دەزانم پاسی بەردەم گۆڵ زۆر گرنگە، بەڵام ‏نابێت بترسن لە لەدەستدانی، چونكە دەبێت زوو وەریبگرینەوە

‏// ئامانجی من ئەوەیە تیپەكە تا مانگی سێ باش گەشە بكات، ئەگەر ئەوەمان كرد ‏سەركەوتوو دەبین

‏// زووە قسە لەسەر كڕینی یاریزان بكەین، دواتر بەدوای پێداویستییەكانماندا دەگەڕێین

‏// دۆخی تیپەكە باش نییە، دەزانین دوورین لە پێشەنگیی ڕیزبەندی، بەڵام لەسەر ڕێگە ‏ڕاستەكەین

بابەتی پێشتر

كەی ڕامۆس دەتوانێت یاریی بكات؟

بابەتی دواتر

تیروپشكی پاڵاوتنی مۆندیال.. ئیتاڵیا و پۆرتوگال یەكێكیان دەگەنە قەتەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی ئاگرینی پریمه‌رلیگ به‌ یه‌کسانبوونی لیڤه‌ر و سیتی کۆتاییهات

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر سیتی بووه‌وه‌ و یه‌کسانبوون باڵی به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌دا کێشا.…
Total
0
Share