لەگەڵ ڕاگەیاندنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن وەک یەکێک لە ڤایرۆسە جێنیگەرانییەکان، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوا لە ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات مافی موڵکداریی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بۆ کۆمپانیاکان هەڵبگرێت، لەپێناو خێراکردنی دروستکردن و بەرهەمهێنانیدا.
لە یەکەم کاردانەوەیدا دوای ڕاگەیاندنی گۆڕاوە نوێیەکەی کۆرۆنا وەک ڤایرۆسێک کە ”مایەی نیگەرانییە” لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی داوای هەڵگرتنی مافی موڵکداریی بیرۆکەی ڤاکسینەکانی کۆرۆنای کرد و وتی، “ئەم هەواڵە گرنگیی هەنگاوی خێرامان نیشاندەدات”.
بایدن داواشی لە وڵاتانی دیکەی ڕێکخراوەکە کرد ژمارەیەکی زیاتری ڤاکسین ببەخشن بەو وڵاتانەی دەستیان پێیناگات، “ئەگەرنا پەتاکە کۆنترۆڵ ناکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “تاوەکو لەسەر ئاستی جیهان کوتان بە ڤاکسینەکان نەگاتە ئاستێکی بەرز ناتوانین کۆنترۆڵی گۆڕاوەکانی کۆرۆنا بکەین لە ئێستا و داهاتووشدا”، داواشیکرد وڵاتانی جیهان دەستبەرداری مافی موڵکداریی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکان ببن.
ئەمە لەکاتێکدایە بەڕێوەبەری پەیمانگای ئەمریکی بۆ نەخۆشییە کوشندەکان ئەنتۆنی فاوچی ڕایگەیاند، ئەو گۆڕاوە نوێیە مایەی نیگەرانییە و “زەنگێکی مەترسیدارە”.
فاوچی دەڵێت، ئەو گۆڕاوە “ئۆمیکرۆن” تائێستا بەردەوامە لە گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا.
فاوچی بەشێک لە نیگەرانییەکان بۆ ئەگەری تێپەڕاندنی ئەو بەرگرییە ناودەبات کە ڤاکسینەکان لە جەستەدا دروستیدەکەن و دەڵێت، “نازانین ڤاکسینەکان کاریگەرییان لەسەری دەبێت یان نا؟ بەڵام بەمنزیکانە دەگەینە ئەو ئەنجامە”.
بابەتی پەیوەندیدار
تێچووی ڤیزای ئازەربایجان بۆ هاوڵاتییانی عێراق کەمکرایەوە
باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق رایگەیاند، بۆ ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی دەیانەوێت سەردانی وڵاتەکەمان بکەن نرخەکەی کەمدەکرێتەوە و رێوشوێنەکانی ئاسان…
17/09/2023
ماددەی 99 ی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان باس لە چی دەکات؟
دوێنێ چوارشەممە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لەبارەی دۆخی غەززەوە نامەیەکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش کرد سەبارەت بە دۆخی کەرتی غەززە، لەدوای…
07/12/2023
توێژینەوەیەک لە بارەی کارکردنی شەوانەوە هۆشداری دەدات
توێژینەوەیەکی نوێ لەبارەی کارکردنی شەوانەوە هۆشداری داوە و دەڵێت، “ئەو کەسانە تووشی مەترسی راستەقینەی تەندروستی دەبن و سیستمی…
13/12/2023
لە بەریتانیا بە 25.9 پلە گەرمترین رۆژی چارەکی ئەمساڵ دیاریکرا
فەرمانگەی کەشناسیی بەریتانیا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا، رۆژی شەممە گەرمترین رۆژی ساڵ بووە لە وڵاتدا. ئەو فەرمانگەیە ئاماژەی بەوە…
12/05/2024