سەدر: سوپرایزێكمان هەیە هاوكێشەی سیاسی هەڵدەگەڕێنێتەوە

موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر هەوڵی كەمەندكێشكردنی كاندیدە سەربەخۆكان دەدات و دەڵێت، “سوپرایز بەڕێوەیە كە هاوكێشەی سیاسی هەڵدەگەڕێنێتەوە”.

دوای ئەوەی موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر لەگەڵ بەشێك لە كاندیدە سەربەخۆ براوەكانی هەڵبژاردندا كۆبووەوە، ئەمڕۆ هەینی عیسام حوسێن كە یەكێكە لە سەركردەكانی ڕەوتەكە، زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەكەوە ئاشكراكرد و دەڵێت، “سەدر بەڕوونی پێیوتوون كە دەیەوێت حكومەتی زۆرینە پێكبهێنێت و ئەوە پڕۆژەی ئەو دەبێت بۆ داهاتوو”.

بەپێی وتەی عیسام حوسێن، سەدر جەختیكردووەتەوە لەوەی سازانی سیاسی بووەتەهۆی شكست و گەندەڵی و لە پێكهێنانی حكومەتدا ناچنەوەسەر ئەو شێوازە.

ئاشكرایكردووە كە بەشێك لە كاندیدە سەربەخۆكان نیازی ڕاستەقینەیان هەیە بۆ چوونەپاڵ سەدر و پشتیوانیكردنی حكومەتی زۆرینەی سیاسی.

ئەو سەركردەیەی ڕەوتی سەدر دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، “ڕەوتی سەدر بەهێمنی بەرەو پێكهێنانی حكومەت دەڕوات و هەمیشە سوپرایز هەن كە هاوكێشەكانی كاری سیاسی هەڵدەگەڕێننەوە”.

بابەتی پێشتر

لیرەی لوبنانی نزمترین بەهای لە ماوەی 25 ساڵدا تۆماركرد

بابەتی دواتر

شانۆیی "وەك قەقنەس دەسوتێم" له سلێمانی نمایشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراقییه‌.. پۆلیسی به‌ریتانیا ناسنامه‌ى بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى لیڤه‌رپولى دیارییكرد

پۆلیسی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، بڕیارى ده‌ستگیركردنیان بۆ كه‌سێكى به‌ ڕه‌گه‌ز عێراقی ده‌ركردووه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى…
Total
0
Share