لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا زۆرترینە
عێراق بە یەك مانگ سێ هێندەی ساڵی ڕابردووی هەرێم داهاتی نەوتی هەبووە

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی فرۆشتنی نەوتی مانگی ئازاری ڕابردووی بڵاوکردەوە، کە داهاتەکەی زیاتر بووە لە 11 ملیار دۆلار.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق پشتبەست بە ئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ، کۆی بڕی نەوتی هەناردەکراو لە مانگی ئازاردا 100 ملیۆن و 563 هەزار و 999 بەرمیل بووە، کۆی داهاتی فرۆشتنی نەوتیش لەو مانگەدا گەیشتووەتە 11.7 ملیار دۆلار، ئەوەش بەرزترین داهاتە لەدوای ساڵی 1972ـەوە.

کۆی نەوتی هەناردکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 99 ملیۆن و 115 هەزار و 64 بەرمیل بووە، نەوتی هەناردەکراوی کەرکوکیش لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە یەک ملیۆن و 448 هەزار و 935 بەرمیل بووە.

بەپێی ئامارەکە تێکرای بڕی نەوتی هەناردەکراوی ڕۆژانە سێ ملیۆن و 244 هەزار بەرمیل بووە.

تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتیش 110.09 دۆلار بووە.

بابەتی پێشتر

هێڵێكی ژێرنینۆكی ژیانی گۆڕی

بابەتی دواتر

ئەمریکا دەیەوێت تانکەکانی یەکێتیی سۆڤیەت بگوازێتەوە بۆ کیێڤ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share