لەبارەی کۆچبەرانەوە بەریتانیا نامەیەک بۆ فەرەنسا دەنێرێت

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاشکرایکرد، لەبارەی ڕێکكارەکانی ڕێگریکردن لە کۆچبەران و پەڕینەوەیان بۆ بەریتانیا، نامەیەکی بۆ فەرەنسا ناردووە.

بە وتەی بۆریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، وڵاتەکەی داوای لە فەرەنسا و ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆک کۆمار کردووە، ڕێگریبکەن لە کۆچی کۆچبەران لە (کەناڵی مانش)ەوە بۆ بەریتانیا، تا کارەساتی دیکەی مرۆیی ڕوونەدات.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا 27 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.

پرسی خنکانی ئەو 27 کۆچبەرە گفتوگۆ و هەوڵەکانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیای گەرمترکردووە، بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی مرۆیی.

بابەتی پێشتر

ئیتاڵیا کچە بەناوبانگە ئەفغانییەکەی داڵدەدا

بابەتی دواتر

هۆکارەکانی پیربوون و چرچبوونی پێست چیین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share