پۆڵەندا: زیاتر لە 200 کۆچبەر ویستویانە بەهاوکاریی بیلاڕوسیا لە سنوور بپەڕنەوە

وتەبێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری پۆڵەندا ڕایگەیاند، زیاتر لە 200 کۆچبەر ویستویانە بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی بیلاڕوسیا سنوورەکان تێپەڕێنن، بەڵام ڕێگرییان لێکراوە.

ئانا میکالسکا، وتەبێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری پۆڵەندا ڕایاگەیاند، “هێزە ئەمنییەکانی بیلاڕوسیا هاوکاریی کۆچبەرانیان کرد، بە دار و ئاسن سیمەکانی سنوور ببەزێنن، بەڵام ڕێگرییان لێکراوە و گەڕێندراونەتەوە”.

بەپێی وتەی ئەو بەرپرسەی پۆڵەندا، “هێزەکانی بیلاڕوسیا، لەڕێگای لەیزەر و گڵۆپی بەهێزەوە، هەوڵدەدەن ناوچەی کوێر بۆ کۆچبەران دروستبکەن و ئەوانیش دوور لەچاوی سەربازان سنوور تێپەڕێنن”.

پۆلیسی پۆڵەندا، لەسەر ڕووداوەکە ئاشکرایکردووە، “پێنج کۆچبەر بەهۆی سەرما و هیلاکییەوە براون بۆ نەخۆشخانەکانی پۆڵەندا و ئەوانی دیکەش گەڕێندراونەتەوە بۆ بیلاڕوسیا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆتیرێش داواکاریی وڵاتان بۆ دواخستنی لوتکەی ئاووهەوا ڕەتدەکاتەوە.. پەتاکان هۆشدارین

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داواکاریی بەشێک لە وڵاتانی جیهان و چالاكوانان بۆ دواخستنی لوتکەی ئاووهەوا ڕەتدەكاتەوە،…
Total
0
Share