ئەو كۆچبەرانەی دوێنێ لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا خنكان و دەوترێت زۆرینەیان كوردن، ڤیدیۆی ساتەكانی بەر لە هەوڵی پەڕینەوەیان بڵاودەبێتەوە.
بەپێی كەناڵی (4News) پۆلیسی فەرەنسا بڵاویكردووەتەوە، ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكە بووەتەهۆی خنكانی 27 كەس.
كەناڵەكە دەڵێت، دژوارترین گیانلەدەستدانە بەهۆی بەلەمی بچووكەوە لەكاتی هەوڵی پەڕینەوەی ئاوەكان و هەوڵدان بۆ گەیشتنە بەریتانیا و داواكردنی مافی پەنابەری.
پێشتر ئارى جه‌لال، سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه بۆ كاروبارى ئاوارە و په‌نابه‌ران به تۆڕی میدیایی ئیستاى ڕاگه‌یاندبوو، “ئه‌و به‌له‌مه‌ى دوێنێ له ده‌ریاى نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا نقومبوو، 31 كۆچبه‌رى تێدابووه و ته‌رمى 27یان دۆزراونه‌ته‌وه”.
وتیشی، دوو كۆچبه‌ریان له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه به زیندوویی ڕزگاركراون و دوو كۆچبه‌ریشیان بیسه‌روشوێنن.