دوای مانگێک و سێ هەفتە تەرمی “دێکان تاریق” بەخاکسپێردرا

دوای مانگێک و سێ هەفتە لە کوژرانی کچێک بەناوی “دێکان تاریق” لە سلێمانی، کەسوکارەکەی ئامادەنەبوون تەرمەکەی وەرگرنەوە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ڕێکخراوەکان و بەرپرسانی خۆجێی سلێمانی تەرمەکەی بەناوی خۆیەوە بەخاسپێردرا.

دێکان تاریق عەلی، پێشتر بەهۆی کێشە لەگەڵ کەسوکارەکەی لێیان جیاببویەوە و لە کافتریایەک لە سلێمانی کاری کردبوو، بەڵام لەلایەن هاوکارەکانییەوە کوژرا.

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەمەودوا هیچ ژنێک نابێت بەبێ ناونیشان بەخاکپسپێردرێت، ئەگەر کەسوکارەکەشی خۆیانی لێبێبەری بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆنگرە بەجێدەهێڵن

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ شەممە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کۆنگرە جێدەهێڵن…
Total
0
Share