به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران به‌ 28 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ كه‌ناراوەكانى نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ژێرئاوكه‌وت

به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران له‌ نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا نقوم بوو، به‌هۆیه‌وه‌ 28 كۆچبه‌ر ‏ژێرئاوكه‌وتن.‏

میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، شه‌وى ڕابردوو به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له‌ دەریای مانش لە ‏نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا به‌ 28 كۆچبه‌ره‌وه‌ نقوم بووه‌.‏

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، به‌له‌مه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایی ده‌یویست به‌ره‌و به‌ریتانیا ‏بپه‌ڕێته‌وه‌ و تیمه‌كانیش سه‌رقاڵى گه‌ڕان و پشكنینن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی تا ‏ئێستا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.‏

‏‌هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنى به‌له‌مه‌كه‌وه‌ سه‌رجه‌م كۆچبه‌ره‌كان ‏خنكاون و ته‌رمى به‌شێكیان تائێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌‌.‏

له‌لای خۆیه‌وه‌، جین كاستێكس سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا له‌ تویتێكیدا كه‌ له‌ هه‌ژمار‌ی ‏تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه،‌ نووسیویه‌تی، “ڕووداوه‌كه‌‌ ‏كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره‌یه”‌، جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ‏دۆزینه‌وه‌ی تەرمی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ خستووه‌ته‌گه‌ڕ”

بابەتی پێشتر

ڕێكخراوی هەنگاو چیرۆكی ئەو كۆچبەرە كوردەی لە سنووری پۆڵەندا ڕەقبووەوە ‏ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

جگە لە گرتنەوەی ئاو لەلایەن وڵاتانەوە<br> بەهۆی ئاووهەواوە تا 2050 ئاوی شیرین لە عێراق 20% كەمدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share