ڕوسیا و توركیا جەخت لەسەر یەكپارچەیی خاكی سوریا دەكەنەوە

لوتكەی سوچی نێوان هەردوو سەرۆكی ڕوسیا و توركیا كۆتایی هات، لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر یەكپارچەیی خاكی سوریا، پێویستی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی گواستنەوەی دانەوێڵە لە بەندەرەكانی ئۆكرانیاوە كرایەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا لە شاری سوچیی کەنار دەریای وڵاتەكەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆبووەوە، لە بەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەكەدا هەردوو سەرۆك دەڵێن، سەرەڕای ئالنگارییە هەرێمایەتی و جیهانییەكان جەخت لەسەر ئیدارەی هاوبەش بۆ درێژەدان بە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكەنەوە.

هاوكات پوتین و ئەردۆغان لە كۆبوونەوەكەدا دانیاننا بە گرنگیی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی گواستنەوەی دانەوێڵە لە بەندەرەكانی ئۆكرانیاوە، جەختیشیانكردەوە لەسەر پێویستیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە.. لەنێویشیاندا هەناردەی دانەوێڵە و سەمادی ڕوسی.

سەبارەت بە دۆسیەی سوریا لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، جەختكرایەوە لەسەر پێویستیی پارێزگاریكردن لە یەكێتیی یاسایی سوریا و سەلامەتیی خاكەكەی “هەردوو سەرۆك سووربوونی خۆیان دووپاتكردەوە لەسەر كاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات بۆ دژایەتی سەرجەم ڕێكخراوە تیرۆرستییەكان”.

لە بواری ئابوریشدا سەرۆكی ڕوسیا و هاوتا توركییەكەی ڕێككەوتن لەسەر زیادكردنی قەبارەی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات لەسەر بنەمای هاوسەنگی و هێنانەدی ئامانجە دیاریكراوەكان.

بابەتی پێشتر

دەربارەی یەكخستنی پێشمەرگە ئەمریكا دواهۆشداری بە هەرێم دەدات

بابەتی دواتر

عێراق دواپێشهاتەكانی پەیوەست بە بۆردومانەكەی توركیا بۆسەر سەیرانگاكەی زاخۆ ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆكرانیا: پێویسته‌ یه‌كێتیى ئه‌وروپا پێش پێكدادان سزا به‌سه‌ر ڕوسیادا بسه‌پێنێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانيا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌بێ چاوه‌ڕوانیكردنی ئه‌گه‌ری هێرشی ڕوسیا بۆسه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ى، سزا به‌سه‌ر ئه‌و…
Total
1
Share