دوای ئەوەی كۆچبەرێكی كورد لە سنووری پۆڵەندا ڕەقبووەوە، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت، كۆچبەرەكە خەڵكی سەلاسی باوەجانەوە و لەدوای شەڕی عێراق-ئێرانەوە ئاوارە بوون.
به‌ختیار ئه‌نوه‌ر، كه په‌نابه‌رێكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان و له كه‌مپى باریکە له سلێمانى ژیاوە، لەماوەی ڕابردوودا ڕوویكردووتە بیلاڕوسیا.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕی میدیایی ئێستا، ئه‌و كۆچبەرە لەگه‌ڵ چەند گەنجێکی دیكە هه‌وڵده‌ده‌ن بپه‌ڕنه‌وه ئەڵمانیا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رماى زۆره‌وه له ناوچه‌یه‌كی سنووریی پۆڵه‌ندا گیانیلهدهستداوە.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، بەختیار تەمەنی 25 ساڵە و لە بنەڕەتدا خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان-ە.
دەشڵێت، بنەماڵەكەی لەکاتی شەڕی ئێران و عێراق لەگەڵ سەدان بنەماڵەی دیکە ئاوارەی عێراق بوون و لە کەمپی ئاڵتاش سەر بە پارێزگای ڕومادی نیشتەجێکراون.
لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام-یش ئەو بنەماڵانە گوازراونەتەوە بۆ کەمپەکانی تایبەت بە پەناخوازەکان لە سلێمانی، کەلار و هەولێر و، بنەماڵەی بەختیار لە کەمپی باریکە نیشتەجێبوون.
ڕێكخراوەكە ئاشكرایكردووە، لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە لانیکەم حەوت كۆچبەری کوردی خەڵکی کرماشان، سەلاسی باوەجانی، مەریوان (3 کەس) و سەردەشت (2 کەس) لەکاتی چوون بۆ ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە کە دوو کەسیان ژن بوون.