ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ئینته‌ر میلان و ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.
له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی به‌هێزدا، یانه‌ی ئینته‌ر میلان له یاریگای جوسێپی میاتزا میوانداریی یانه‌ی شاختاری ئۆکرانی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ماره شینه‌کانی میلانۆ کۆتاییهات.
گۆڵه‌کان له خوله‌که‌کانی 61، 67 له‌لایه‌ن ئیدین دزیکۆوه تۆمارکران.
له یارییه‌کی دیکه‌دا، یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردامی هۆڵه‌ندی، که پێشوه‌خته سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان مسۆگه‌رکردبوو، به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک سه‌رکه‌وتنی به‌رامبه‌ر یانه‌ی بێشکتاشی تورکی تۆمارکرد.
گۆڵه‌کانی ئه‌یاکس له خوله‌که‌کانی 54، 69 له‌لایه‌ن سباستیان هاله‌ره‌وه تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی بێشکتاش له خوله‌کی 22 له‌لایه‌ن ڕه‌رشید غه‌زاله‌وه به‌لێدانی سزا تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، یانه‌ی ئینته‌ر میلان به‌کۆکردنه‌وه‌ی 10 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی گروپی چواره‌می گرته‌وه، له چاوه‌ڕوانیی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانیدان، که ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر شیریف تیراسپۆڵی مۆڵدڤی یاریده‌کات.