کەریم بنزیمەی ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سان جێرمان، لەلایەن دادگای باڵای پاریسەوە سزای ساڵێک زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا، هۆکارەکەش بۆ کەیسی ئابڕوبردنی ڤالبوێنا لە ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە.
دادگا بڕیاری زیندانیکردنی بەسەر بنزیمەدا سەپاندووە، لەگەڵ ڕاگرتنی سزاکە و سزای دارایی بەبڕی 75 هەزار یورۆ.
پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا بنزیمە کێشەی یاریکردنی بۆ دروستدەبێت؟
وەڵامەکە لەڕووی یاساییەوە ڕوون و ئاشکرایە، بڕیاری سزادانەکە کە بۆ ماوەی ساڵێکە، ڕاگیراوە، لەماوەی ئەو ساڵەدا یاریزانەکە بەدرێسی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بەشێوەیەکی ئاسایی یاریدەکات و هیچ کێشەیەکی بۆ دروستنابێت، بەڵام بەدرێژایی ئەو ساڵە لەلایەن دادگاوە چاودێریی ڕەفتارەکانی دەکرێت، ئەگەر سەرکەوتووبێت سزاکە کۆتاییدێت، بەپێچەوانەشەوە هەر هەڵەیەکی گەورەی دیکە بکات لە سزای پێشوو قورستری بەسەردا دەسەپێنن.