ئیلهام ئه‌حمه‌د و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا كۆبوونه‌وه‌

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەگەڵ سەرۆکی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای ‏دیموکرات کۆبووەوە و تاوتوێی پرسی چارەسەرییان لە سوریا کرد.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، دوێنێ سێرگی ‏لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێكاری ‏ئه‌نجومه‌نى سوریای دیموكرات لە مۆسکۆ کۆبووەتەوە.‏

وەزارەتەكە دەڵێت، “هه‌ردوولا باسیان لە ڕەوشی سوریا و به‌تایبه‌ت ڕەوشی باکووری ‏ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە كرد”، كه‌ ڕۆژئاواى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.‏

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، “له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بایەخی تایبەت بە پرسی کاراکردنی ‏چارەسەری سیاسی لە سوریا لەسەر بنەمای بڕیاری 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی ‏نێودەوڵەتیی درا، بۆ بەگەڕخستنەوەی لایه‌نى ئابوری و کۆمەڵایەتی و گەڕانەوەی ‏پەنابەران و ئاوارەکان و پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیەتی”.‏

ڕوسیا جەختی لە ئامادەیی وڵاته‌كه‌شی کردووەتەوە بۆ بەردەوامیدان لە گەیاندنی ‏هاوکارییه‌كانى بۆ سورییەکان، لە پێناو گەڕاندنەوەی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی ئه‌و ‏وڵاته‌ بەگشتی و هەروەها گەرەنتیکردنی مافە ڕەواکان بۆ هەموو گروپە نەتەوەیی و ‏ئایینییەکان لە وڵاتەکەدا”.‏

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ئاشكراشیكردووه‌، دواى لاڤرۆڤ، ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ میخائیل ‏بۆگدانۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕوسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەتەوە و ‏گفتوگۆیان لەبارەی ڕەوشی سوریا کردووە.‏

بابەتی پێشتر

لوتکەی دیموکراسی.. بایدن عێراق و ئیسرائیلی بانگهێشتكردووە و توركیای ‏پشتگوێخستووە

بابەتی دواتر

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دەرماڵەی خوێندكاران تاوتوێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share