لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا گوێدرێژێک دەکرێتە دیاری بۆ بووک

لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە وڵاتی پاکستان زاوا بەچکە گوێدرێژێک دەکاتە دیاری بۆ بووک.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، “لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا کە لە وڵاتی پاکستان ئەنجامدراوە، زاوا بەچکە گوێدرێژێک دەکاتە دیاری بۆ بووک”.

وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت، “بووک بەو دیارییە دڵخۆشە و سەرسامە پێی”.

لەبارەی ئەو دیارییەی پێشکەش بە هاوسەرەکەی کردووە زاوا پاکستانییەکە رایگەیاندووە، “هۆکاری ئەمە بابەتێکی سادەیە، من و هاوسەرم گوێدرێژمان خۆشدەوێت هەر بۆیە لە رۆژی هاوسەرگیریەکەماندا کردمە دیاری بۆی”.

 

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕ دابەزی

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوونی سێ کەسی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share