مه‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی یەکێتی لە ڕوونکردنەوەیەکدا داوا لە خوێندکاران دەکات ڕێگه‌نه‌دەن گردبوونەوە و ناڕەزاییەکانیان به لاڕێدا ببرێت و بۆ مه‌رامی تر به‌كاربهێنرێت، داواش له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن چاوكراوه‌بن له به لاڕێدا بردنی خۆپیشاندانی خوێندكاران.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه:
ڕوونکردنەوەییەک لە مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانیه‌وه
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایی به‌شێك له خوێندكارانی زانكۆی سلێمانییه‌وه وه‌ك مه‌ڵبه‌ندى رَیكخستنی سلێمانی پشتگیریی تەواوی ماف و داوا ڕەواکانی خوێندكارانمان كردوه، ئیداره‌ى به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆشمان ئاگاداركردووه كه ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی پێشوو هاوكاریان ده‌بین، له دابینكردنی پێداویستی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆكان، به تایبه‌تیش زانكۆی سلێمانی .
لێره‌وه جارێكی ترپشتگیریی خۆمان بۆ داوا ڕەواکانیان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه و داوایان لێدەکەین ڕێگه‌نه‌دەن کە گردبوونەوە و ناڕەزاییەکانیان به لاڕێداببرێت و بۆ مه‌رامی تر به‌كاربهێنرێت، كه له كۆتاییدا نەک هەر به قازانجی ئه‌وان ناشكێته‌وه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه له ڕه‌وایه‌تی داواكانیان كه‌مده‌كاته‌وه.
داواش له ده‌زگائه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین كه وێڕاى پاراستنی گیانی هه‌موولایه‌ك چاوكراوه‌بن له به لاڕێدا بردنی خۆپیشاندانی خوێندكاران.
به پێویستی ده‌زانین بە بیری هه‌موولایه‌كی بهێنینه‌وه کە خوێندکاران و هێزە ئەمنییەکان بە ڕۆلە و کچ و کوڕی خۆمان دەزانین و ئازاردانی هەرلایەک لە لایەکەیترەوە بە ئازاردانی هەمووخەڵکی شاردادەنێین وهەروەها ڕووكردنه بیناى مه‌ڵبه‌ند و دامودەزگا حزبی خزمەتگوزارییەکان و هه‌وڵی زیان پێگه‌یاندنىان نە ئێستا و نە لە ڕابدووشدا هیچ ده‌سكه‌وتێكی پیشه‌یی بۆ کەس نەبووە و بە دڵنیایشەوە بۆ خوێندکارانیشی نابێت، به‌ڵكو ته‌نها ئارامی شار ده‌شێوێنێت و ناوبانگی توێژى ڕۆشنبیریى خوێندكاران له‌كه‌دارده‌كات.
مه‌ڵبه‌ندى ڕێكخستنی سلێمانی ( ى.ن.ك)