راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبای سلێمانی و هەولێر كەوتن كە بەهۆیەوە كێشەی بۆ زۆربەی وێستگەكان دروستكردووە و زۆربەی فیدەرەكان كە لە ئیشدابوون كەوتن، بەڵام لە ئێستادا دۆخەكە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆوە بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی، هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبای نێوان سلێمانی و هەولێر كەوتن كە ئەمەش كێشەی بۆ زۆربەی وێستگەكان دروستكرد و زۆربەی فیدەرەكانی كە لە ئیشدابوون كەوتن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا دۆخەكە بەرەو ئاسایی دەڕوات جگەلە وێستگەی تاسڵوجە كە هەردوو محاویلەكەی كێشەی تێدایە لەگەڵ وێستگەی شارباژێر و تیمەكانی چاكسازیی وێستگەكانيش لە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ئاساییكردنەوەی سیستمەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر: مامەڵەی زیادکردنی منداڵ بۆ سەر پسوڵەی خۆراک کاراکرا

پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند، مامەڵەی زیادکردنی منداڵ بۆ سەر پسوڵەی خۆراک کاراکرا. بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

منبج: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا زیانیانی زۆریان بە بەنداوی تشرین گەیاندووە

ئەنجومەنی سەربازیی منبج لە راگەیەندراوێکی نوێدا ئاماژەی بەوەکرد، بەرپەچی توندی هێرشێکی گرووپە بەکرێگیراوەکانی تورکیامان لە گوندەکانی سنووری باشووری…
Total
0
Share