شەش یاریزان لە مانچستەر یونایتد کۆتاییان هاتووە

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 پاکتاوی پێکهاتەکەی دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریانداوە گرێبەستی شەش یاریزان نوێ نەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، بەڕێوەبەرانی یونایتد بڕیاریانداوە گرێبەستی پۆل پۆگبا، جییسی لینگارد، ئیدینسۆن کاڤانی، خوان ماتا، تاهیس چۆنگ، لی گرانت نوێ نەکاتەوە، بەو جۆرەش ئەو شەش یاریزانە دەتوانن بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکەن.

چەندین یاریزانی دیکەش داهاتوویان نادیارە، لە نموونەی ئانتۆنی مارسیال، دۆنی ڤان دی بێک، دین هێندێرسۆن، فیڵ جۆنز، ئەکسیل توانزیبی، ئیریک بایلی، بەڕێوەبەرانی یانە لە چاوەڕوانی بوونی ئیریک تین گاخ-دان بۆ ئەوەی لەبارەی ئەو یاریزانانەوە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن.

لەبەرامبەردا شەیتانە سوورەکان چاویان لە داواکارییەکانی ڕاهێنەری نوێیە، توانایی خۆیان لە گواستنەوەی زیاتر لە پێنج یاریزانی نوێ دەربڕیوە.

بابەتی پێشتر

ڕیبێری: ئەم یاریزانە لیڤاندۆڤسکی نوێیە

بابەتی دواتر

بەشداریكردنی ژمارەیەك گەنج لە "چالێنجی ڤیاگرا" كۆتاییەكی خراپی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share