نەتەوەیەكگرتووەكان ‘ئاسوودە’یە بە مامەڵەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەگەڵ خۆپیشاندەران

هێزە ئەمنییەكان چاودێریی خۆپیشاندەران دەكەن

نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق ئاشكرایدەكات، ئاسوودەن بە مامەڵەكانی هێزە ئەمنییەكان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا.

لە ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقدا هاتووە، “ئەمڕۆ 31ی تشرینی یەكەم قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێشوازی لە جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق كردووە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “لەو چاوپێكەوتنەدا باس لە هەماهەنگییەكانی نێوان نەتەوەیەكگرتووەكان و عێراق كراوە لەبواری مافی مرۆڤدا، هەروەها پرسەكانی پەیوەست بە ئاشتیی كۆمەڵایەتی و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی عێراق تاووتوێكران”.

هەروەها بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، پلاسخارت ڕایگەیاندووە، “قۆناغی ئێستا گۆڕانكارییەكی گەورەی بەخۆیەوە بینیووە لە مامەڵەكردن لەگەڵ خۆپیشاندەراندا، زۆر ئاسوودەین بە مامەڵەی هێزە ئەمنییەكان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا كە زۆر پیشەییانە و مرۆییانە بووە”.

ڕاوێژكارەكەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی لای خۆیەوە ئاماژەی بەوە كردووە، “ڕێنماییەكانی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی كازمی، بەجۆرێكە كە دەبێت مامەڵە لەگەڵ داواكارییەكانی خۆپیشاندەران بكرێت و لە پەیامەكانیان تێبگەین”.

هەرچەندە لە یادكردنەوەی خۆپیشاندانەكانی تشرین لە عێراق خۆپیشاندانەكان دەستیان پێكرد و پێشبینی ئەوە كرابوو كە گرژییەكان فراوان بن و درێژەیان هەبێت، بەڵام پێشبینییەكان پێچەوانە دەرچوون.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. تیمەکانی فریاکەوتنی تورکیا پیاوێکی بەتەمەن لەژێر بینایەکی ڕوخاودا ڕزگار دەکەن

بابەتی دواتر

ئەو كارمەندەی ئێف بی ئای كە سەدام-ی دەستگیركرد بە جەڵتەی دڵ مرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share