ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی: ئه‌وانه‌ى هێرشیانكرده‌ سه‌ر مه‌ڵبه‌ند خوێندكار نه‌بوون

ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى یەكی یه‌كێتی له‌ سلێمانى دەڵێت، ئەوانەی هێرشیانكردە سەر مەڵبەند خوێندكار ‏نەبوون، خەڵكی دیكە بوون.‏

جه‌بار فارس، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتى له‌ سلێمانى به‌ تۆڕی میدیایی ‏ئێستاى ڕاگه‌یاند، “له‌نێو خۆپیشانده‌راندا كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌بوون كه‌ خوێندكار نه‌بوون، ‏هاتنه‌ سه‌ر مه‌ڵبه‌ندى ڕێكخستنى سلێمانى و كۆمه‌ڵێك زه‌ره‌ر و زیانى ماددییان دا، بەڵام ‏زیانى گیانى نه‌بووه‌”. ‏

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “له‌ هێرشه‌كه‌دا كه‌ به‌هۆی گازى فرمێسكڕێژه‌وه‌ ئه‌نجامدرا، ته‌نها ‏ژوورێكى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى سووتاوه‌ و زیانه‌كانى ئه‌وتۆ نین”. ‏

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى ئاشكراشیكرد، “خوێندكاران له‌سه‌ر داواى ڕه‌واى ‏خۆیان خۆپیشاندانیان كردووه‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك كه‌س كه لە خوێندكاران نه‌بوون، هه‌وڵی ‏قۆستنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌یان داوه‌، ئه‌وه‌ش جێگه‌ى نیگه‌رانییه‌”.‏

پستیوانیی حزبەكەشی بۆ داواكارییه‌كانى خوێندكاران دووپاتكردەوە، وتی، “مافی ڕه‌واى ‏خۆیانه‌”.‏

بابەتی پێشتر

چاکەکردن بۆ خەڵکە یان بۆ خودا؟

بابەتی دواتر

427 دادوەری دەستگیركردووە.. دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئیدانەی توركیا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، دەستگیركردنی بكوژێك رادەگەیەنێت بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ئەمشەو لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی…
Total
0
Share