دیۆکۆڤیچ دووبارە لە ئەمریکا دووچاری کێشە دەبێتەوە

جارێکی دیکە ئەستێرەی تێنسی سەرزەویی سڕبی، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ بەر لە دەستپێکردنی پاڵەوانێتیی ئیندیانا وێڵز دووچاری ئاستەنگی دەبێتەوە.

دیۆکۆڤیچ لە لیستی بەشدارانی پاڵەوانێتییەکەدایە، بەڵام دیارنییە دەتوانێت لە کالیفۆرنیا بەشداریبکات یان نا.

دیۆکۆڤیچی دووەمی ڕیزبەندیی جیهان، ڤاکسینی کۆرۆنای وەرنەگرتووە، بەپێی یاساکانی ئەمریکا تەنها ڕێگە بەو کەسانە دەدرێت بەشداریی پاڵەوانێتییەکان بکەن کە ڤاکسینیان وەرگرتووە.

دیۆکۆڤیچ لە ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکاندا دووەمە، بۆیە وابڕیارە لە خوولی دووەمەوە بەشداریی ئیندیانا وێڵز بکات.

ڕێکخەرانی خوولەکە سێشەممەی ڕابردوو ڕایانگەیاند، “نۆڤاک دیۆکۆڤیچ لە لیستی بەشداربووانی خوولەکەدایە و بەشداریی پێشبڕکێکە دەکات، لە پەیوەندیداین لەگەڵ تیمەکەی، بەڵام هێشتا کێشەکان چارەسەرنەکراون، تاوەکو ئێستا (سی دی سی) لێخۆشبوونی بۆ دەرنەکردووە بۆ چوونە ناو وڵات”.

مانگی کانوونی دووەم، دیۆکۆڤیچ لە پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا دوورخرایەوە، بەهۆی وەرنەگرتنی ژەمی ڤاکسینی کۆرۆناوە ڤیزاکەی هەڵوەشێندرایەوە و دیپۆرتی سڕبیا کرایەوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر ڕوونكردنەوە لەسەر دەستگیركردنی "بكوژی" ماریا دەدات

بابەتی دواتر

فرۆكەخانەی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share