ژنێک بە هۆکارێکی سەیر تایەی 100 ئۆتۆمبێل دەتەقێنێت

ژنێکی تەمەن 62 ساڵانی بەریتانی تەنها لە مانگی ڕابردوودا تایەی زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێلی تەقاندووە و دەشڵێت بەردەوام دەبێت لە سەر کارەکەی.

ژنە بەریتانییە تەمەن 62 ساڵانەکە ناوی ئانایە ئەندامە لە کۆمەڵەی The Tire Extinguishers و بە سکای نیوزی ڕاگەیاندووە، “زۆر توڕەم لە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بوونەتە هۆی وێرانکردنی ئاو و هەوا، ئێمە پێویستمان لە سوپایەک لە ژن هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەیان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “من ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەکەونە بەشی ڕۆژئاوای لەندەن دەکەمە ئامانج، کاتێک لە سەر کارەکەمەوە بە پاسکیل بەرەو ماڵەوە بەڕێدەکەوم ئەوانەی لە ڕێگەکەمدا دەیانبینم تایەکانیان لە هەوا بەتاڵ دەکەمەوە”.

ئاشکراشی کرد،” ئامادەم بچمە بەردەم دادگا تەنانەت زیندانیشم بکەن، بەڵام لە ڕێوشوێنەکانم دژی ئۆتۆمبێل ناوەستم کە هۆکارن بۆ ژەهراویکردنی ژینگە”.

جەختیشیکردەوە، “شەرم ناکەم لەو کارەی دەیکەم، دەمەوێت ڕایانبکێشم بۆ هۆشیاربوونەوەیان سەبارەت بە زیانەکانی ئۆتۆمبێل بۆ ژینگە و بەکارهێنانی ئەو بڕە زۆرەی بەنزین”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران بە دواداچوون بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی دەکات

بابەتی دواتر

پڕۆژەی شوێنی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان جێبەجێدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share