بانک ئۆف ئەمریکا: نرخی نەوت 100 دۆلار تێدەپەڕێنێت

شرۆڤەکارانی بانک ئۆف ئەمریکا پێشبینیی دەکەن، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ سەروو 100 دۆلاری ئەمریکی بەرزببێتەوە، ئەگەر کەمکردنەوەکانی ئێستای نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە تا کۆتایی ساڵ بەردەوام بێت.

بانکی ئەمریکا لە یاداشتێکدا کە لە بەرواری 12ی ئەیلولدا بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئاسیا پێشەنگی گەشەکردنی خواستی جیهانیی وزەیە و چین بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی یەدەگی نەوتی خۆی بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ پشتبەستنی بە هاوردەکردن.

سعودیە، ئەندامی ئۆپێک و روسیا هەفتەی رابردوو درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوتیان تا کۆتایی ئەمساڵ راگەیاند، رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ( ئۆپێک ) و هاوپەیمانەکانی وەک روسیا بە کۆی گشتی بە ئۆپێک+ ناسراون .

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کە لەلایەن سعودیە و روسیا تا کۆتایی ساڵی 2023 درێژکرایەوە، بە مانای کورتهێنانێکی زۆر لە بازاڕدا تا چارەکی کۆتایی دێت.

شرۆڤەکارانی بانکی وەبەرھێنان ھەروەھا ئاماژەیان بەوە کردووە کە پاڵاوگەکانی ھیندستان سوودمەند بوون لە سزاکانی سەر روسیا و ئێران بە بەدەستھێنانی دابینکردنی ھەرزانتر لە نەوتی خاو و فرۆشتنی کاڵای گرانتر بە ئەوروپا.

شرۆڤەکارانی بانکەکە رایانگەیاندووە، لە ئەنجامدا ئەگەری هەیە بەمنزیکانە بازاڕی ئاسیا و زەریای هێمن بۆ بەرهەمە نەوتییەکان شاهیدی حاڵەتێکی ناهاوسەنگ بێت، چونکە چین و هیندستان ئامادەن بۆ هەناردەکردنی زیادەی سووتەمەنی کە لە ناوخۆدا بەکاریانناهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: زۆر نائومێد بووم لەو کوردانەی کە چەکەکانی ئێمەیان بۆ خۆیان هەڵگرت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نائومێدبوونی خۆی لەو کوردانە ڕاگەیاند، کە چەکەکانی ئەمریکایان بۆ خۆیان هەڵگرتووە. دۆناڵد ترەمپ بە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: تەندروستیی موجتەبا خـ.ـامنەیی زۆر باشە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تەندروستیی موجتەبا خـ.ـامنەیی، ڕێبەری وڵاتەکەی زۆرباشە و دواکەوتنی دەرکەوتنە گشتییەکانی بەهۆی بارودۆخی جەنگەوەیە کە…
Total
0
Share