فڕۆکەیەک دوای ئەوەی ئاسمانی واشنتۆنی بەزاند تێکشکا

بەرپرسانی ئەمریکا باس لەوە دەکەن کە فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا، فڕۆکەیەکیان راوەدووناوە دوای ئەوەی ئاسمانی واشنتۆن دی سی بەزاندووە و دواتر تێکشکاوە.

میدیاکانی ئەمەریکا رایانگەیاندووە، فڕۆکەکە دوای پێشێلکردنی سنووری ئاسمانیی واشنتۆن و راوەدوونانی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکاوە لە ویلایەتی ڤێرجینیا تێکشکاوە.

بەهۆی بەزاندنی ئاسمانی واشنتۆنەوە، کاپیتوڵ بۆ ماوەیەکی کورت خرایە حاڵەتی ئامادەباشیی بەرزەوە تاوەکو فڕۆکەکە ناوچەکەی بەجێهێشت .

ئیدارەی فڕۆکەوانیی فیدراڵی رایگەیاندووە، فڕۆکەکە لە جۆری سیسنا بووە و لە ناوچە شاخاوییەکان لە باشووری رۆژئاوای ڤێرجینیا کەوتووەتە خوارەوە .

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەیەکی کارەساتباری پلەکانی گەرما دەبێتەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی کارەساتبار بەجۆرێک زیاترە لە دوو پلەی…
زیاتر ببینە

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: لە شـ.ـەڕی دژ بە ئێران بەشدار نابین

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکراکرد. فێردریک مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئێمە هیچ بەرەیەکی شـ.ـەڕەکەمان…
Total
0
Share