لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و پاریس مەترسی لەسەرە

بەهۆی سکاڵایەکی ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیاوە، دەسەڵاتی چاودێریی دارایی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا جارێکی دیکە لێکۆڵینەوە لە جموجۆڵە داراییەکانی یانەی پاریس سان جێرمان دەست پێکردووە.

پاڵپشت بە زانیارییەکانی ئیتیان مواتیی ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی، ڕۆژنامەی لیکیپ ئاشکرای کردووە، دوای بەرزکردنەوەی سکاڵایەک لە ڕایەڵەی یانەکانی لالیگاوە دژ بە یانەکانی پاریس سان جێرمان و مانچستەر سیتی، دەستەی چاودێریی دارایی یوێفا جارێکی دیکە بڕیاری داوە بە دۆسیەی دارایی یانەی پاریس سان جێرماندا بچێتەوە.

پاریس سان جێرمان زیانەکانی وەرزی 2020/2021ی بە 224.3 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە، پێشتریش لە ساڵی 2014 لەلایەن دادگای باڵای وەرزشییەوە (کاس) لێکۆڵینەوە لە ئاراستەی سپۆنسەرەکانیان کراوە، بەڵام کەیسەکە لە کاتی خۆیدا داخراوە.

لیکیپ نووسیویەتی، ئەگەر ناسڕ خلێفی و ستافی دارایی پاریس سەرکەوتوو نەبن لە پێشکەشکردنی بەڵگە بەپێی ڕێساکانی یاریی خاوێن، ئەگەرێکی بەهێز لە ئارادایە سزای دوورخستنەوەیان لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان بەسەردا بسەپێنرێت.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

لە دهۆك دوو كچی تەمەن 15 ساڵ ماوەی دوو ڕۆژە بێسەروشوێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share