دوورخستنەوەی سۆڵشایەر کاریگەریی دۆمینۆیی لەسەر زیدان و پۆچتینۆ دەبێت

دوورخستنەوەی ئولی گۆنار سۆڵشایەر لە پۆستی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، کاریگەری لەسەر پێگە و داهاتووی دوو ڕاهێنەری دیکە دروستدەکات.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دوورخستنەوەی سۆڵشایەر کاریگەری لەسەر بیرکردنەوەی ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان دروستکردووە، ڕاهێنەرەکە خەون دەبینێت بە پۆستی ڕاهێنانی مان یونایتد، کە لەئێستادا خاوەنی نییە.

هۆکاری کاریگەربوونی پۆچتینۆ بە یونایتد بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە خێزانەکەی تاوەکو ئێستا لە پاریس جێگیر نەبوون، تەنانەت یانە فەرەنسییەکەش متمانەی تەواویان پێی نییە، سەرەڕای هەموو ئەوانەش لە ئینگلتەرا لەگەڵ تۆتنهام ئەزموونێکی باشی بەدەستهێناوە و گەڕانەوە بۆ کەسایەتییە ناودارەکەی ئەرجەنتین بووەتە خەونی گەورە.

“ئەی ئێس” نووسیویەتی، ئەگەربێتو پۆچتینۆ ڕوو لە یونایتد بکات، پاریس ڕێگری ناکات، بەڵکو خەونی چەندین ساڵەیان بەدیدەهێنن، ئەویش دابینکردنی زینەدین زێدانە کە پێشتر یانەی مان یونایتدی ڕەتکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

پێدری خەڵاتی لاوی ئاڵتونی بۆ ساڵی 2021ی پێبەخشرا

بابەتی دواتر

ترەمپ پشتوێنی ڕەشی دان 9ی وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share